١٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٤١
١٠٠ کوژراو وبریندار دوا بە دوای پەلاماری داعش بۆ سەر تێپەرگەیەک لە سنووری تورکیا

بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە تێپەرگەی ئاتمە لە سنوورەکانی تورکیا لە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری سوریا ٥٠ کەس کوژران و دەیان کەس بریندار بوون .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هۆکاری خۆکوژی خۆی لە ناوەوەی باسێک لە ڕێگای رۆێشتن بۆ نێو پێگەی سەربازی "ئاتمە" تەقاندەوە کە هی ئاوارەکان بوو لە نیزیک تێپەرگەی سنووری ، ئەم تەقینەوەیە شاری ڕیحانلی تورکیا ی کە لە نیزیک سنوورەکان دایە هەژاند .

چالاکاڤانان ووتیان کە زۆرتری قوربانیەکان لە گرووپە سەرهەڵداوەکان بوون کە کاروباری تێپەرگەی سنوورییان بەڕێوە دەبڕد وگرنگترینی ئەوان فیلق شام،سەقورئەلجەبەل،ولیوا ئەلحەمزە بوون لە حالێکدا کە هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆوە .

سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕایانگەیاندووە ژمارێک لە ئەفسەرانی تورکیا دوا بە دوای ئەم تەقینەوەیە بریندار بوونە . ئەوە لە حالێکدایە کە لە بارەی مردن و تێاچوونی سەربازەکانی تورکیا زانیاری گەلێک بڵاو بۆتەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310