١٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٢٦
سەفەری ڕەزیف بۆ تورکیا کورت بەڵام پوخت

وەزیری دەرەوەی ئێران سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ تورکیا کۆتایی پێ هێنا، سەفەرەکە کورت بەڵام پوخت.

زەریف لەم سەفەرە لەگەڵ  هاوتای تورکی خۆی و سەرۆکی ئەم وڵاتە دیداری کرد  .

ناوبراو ڕۆژی هەینی کاتی گەیشتنی بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاری یەکانی ئەم دواییە و بەتایبەتی کودەتای بێ ئەنجامی پاژدەی ژووئییە لە تورکیا  وێڕای ئیدانەی   ئەم کوودەتایە نیشانی دا کە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە ئاسایشی دراوسێکان، ڕوانینێکی ڕواڵەتی نییە.

زەریف وتی  ئێران هەوڵی کوودەتاچیان لە تورکیا هەرلەو کاتژمێری بەرایی دا  ئیدانە کرد چونکە ئێمە بڕوامان لەسەر ئەوەیە  کودەتا لە ناوچەی ئێمە جێگایەکی نییە و دەنگی خەڵک و خواستی خەڵک بە هەوڵی تاقمێکی سەربازی سەرکوت ناکرێت .

ئەم قسانە نیشانی داکە زەریف بە هەڵوێستێک لە ئاستی ئاشتی و ئاسایشی بەکۆمەڵ  سەفەری ئەنقەرەی کردووەو هەرلەسەر ئەم بنەمایەش لە دیدار لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغلۆ هاوتای تورکی خۆی و هەروەها ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتووێژی کرد.

پێوەندیی ئیران و تورکیا لەم ساڵانەی ڕابردوو کە ناوچەکە ئاڵۆز بووە تووشی گێرەوکێشە بوو بەڵام ناکۆکی بیروڕا بە چەشنێک  لە لایەن دوووڵاتەوە بەڕێوەبەرایەتی کراوە.

هەر ئەم تایبەتمەندییە بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕوانگەی دوو وڵات بەرامبەر بە گرفت و کێشەکان ئەوپەڕی دەرفەتخوازییەکان بێت .

بەم چەشنە کە مەولوود چاووش ئۆغلۆ وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی تاران بۆ داکۆکی کردن لە دەوڵەتی تورکیا وتی : کاتێک کە هیچ چەشنە وێنەیەکی ڕوون لە ڕەوشەکە نەبوو، وەزیری دەرەوەی ئێران بە جاران بە پێوەندی گرتنی تەلەفۆنی داکۆکی خۆی لە دەوڵەت و گەلی تورکیا بەرامبەر بە کودەتاچیان ڕاگەیاند.

بەم پێداچوونەوەیە، سەفەری زەریف بۆ ئەنقەرە لەم بارودۆخە ، ڕەوانگەی زۆرێک  لە چاودێران و لێکوڵەران لە پێناو کۆبوونەوەی  سێ لایەنەی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا لێک درایەوە .

لە ڕوانگەی چاوەدێرانەوە  ئەم وڵاتانە بەڕاستی  دەوری گرینگیان لە ناوچە هەیە و پێویستە کە لەگەڵ یەکتر وتووێژ و هاوکاری بکەن  . کەوایە تەنانەت ئەگەر ناکۆکییەکی بیروڕاش لە ئارادابێت دەبێ بە وتووێژ چارەسەر بکرێت .

بۆ سەرنج دان بە گوڕانکارییەکانی ناوچە دەبێ بڵێن ئێستا هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچە . هەمووان سەرنجی گۆڕانکارییەکانی سوریا و ئێراق و بەرەنگار بوونەوەی گشت داگری تاقمە تیرۆریستییەکان  دەدەن و هەموو جێگایەک باسی  ئامادەبوون بۆ هاوکاری کردن لە بواری  بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکانە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەرلەم چوارچێوەیەدا بەهێزبوونی هاوکاریی ئێران و تورکیای لە پێناو دامەزرانی ئاشتی پاوەجێ لە سووریا  بە پێویست زانی و وتی : تاران و ئەنقەرە  سەبارەت بە پاراستنی سەروەری نیشتمانی سووریا هاوبیروڕان و درێژەی وتووێژەکانی دوو وڵات دەورێکی ئەرێنی  لە دامەزرانی ئاگربەسی پاوەجێ لە سووریا دا هەیە.

هەرلەم حاڵەدا دوای وتووێژی تەلەفۆنی حەوتەی ڕابردووی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرچاوەکانی هەواڵی ڕوسیا باسی ئەگەری هاوکاریی ڕوسیا ، تورکیا و ئێرانی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.

باڵوێزخانەی ڕوسیا لە ئێرانیش  پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: میخائیل بوگدانۆڤ  جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەمەبەستی لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە بەتایبەتی  قەیرانی سوریا ڕۆژی دووشەممە پازدەی ئووت دێتە تاران .

پرسی سوریا ئێستا لە ئەولەویەتی هەوڵی ناوچەییە  . لە چەند ڕوژی داهاتوو جان کەری وەزیری دەرەوە و جۆبایدن  جێگری سەرۆکی ئەمریکاش  سەفەری ئەنقەرە دەکەن.

لە وەها بارودۆخێک دا نابێ دەرفەتی وتووێژ کردن لە دەست بدەین .

ئێران هەمووکات لەسەر دامەزرانی سەقام لە سوریا پێداگری کردووە و ئێستاش لەسەر ئەم باوەڕەیە  ، بەڵام  ئەو شتە ئەمڕۆ جیاوازە  ئەمەیە کە ئێستا هەموو تەنانەت ئەمریکاش دەزانن  کە  تیرۆریزم هەڕەشەیەک بۆ هەمووانە.

هەرلەبەرئەمە دەبێ بەرەنگاری هەموو تیرۆریستەکان لەوان داعش و نوسرە بینەوە .

تورکیاش ئێستا پێداگری دەکا لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لەم بوارەدا .

هەڵبەت ئەم هەڵوێست گۆڕینەی تورکیا دوای ئەزموونەکانی ڕابردووی پێش بینی دەکرا.

ڕوون و ئاشرایە کە ئێستا شایەتی گۆڕانکاری بنەمایی لە دۆسیەی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناڤینین.  هەڵبەت هێشتا هەموو گرێکان نەکراوەتەوە و کێشەکان چارەسەر نەبووە  و دەبێ ببینین هەڵس و کەوتی تێکدەرانەی سعوودییەکان و کاردانەوەی ئەوان بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە ناوچە چۆن دەبێت.....

کۆتایی کورتە نامە/310