به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : شێخ نەعیم قاسم جێگری سگرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی منارە وێڕای ئاماژەدان بەمەی خەڵکی فەلەستین خەریکی بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستین پێداگری کرد لە کەرتی غەززە ، کەرتی ڕۆژاوایی و قودس ، ڕەوتی خۆڕاگری لە ئارادایە و هەموو ئەمانە بە پێی خۆڕاگری لوبنانەوە ، تۆکمەوتەواو دەبن.
شێخ نەعیم قاسم کە بە بۆنەی دەهەمین ساڵی شەڕی سی وسێ ڕۆژە لە لوبنان وتاری دەدا وتیشی : هەڵوێستی خۆڕاگری بەرگری کردنە نەک شەڕکردن بەڵام ئەگەر شەڕێک لە ئارادابێت بەتوندی بەرەنگاری دەبینەوە.
جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان بە ئاماژەدان بەمەی ئازاد کردنی فەلەستین لە دەستی دوژمنی زایۆنیستی یەکێک لە ئەولەویەتەکانی خۆڕاگریە پێداگری کرد : ئەگەر بێت و شەڕ بکرێ ناوچەکانی باکووری و ناوخۆی ناوچەکانی داگیرکراوی فەلەستینیش سەرەکی ترین بەرەکانی شەڕ دەبێت....
کۆتایی کورتە نامە/310