بە گوێرەی ڕاپۆرتی سپا نیوز سەردارسەرتیپ پاسدار ڕەمەزان شەریف، بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رۆژی شەممە لە کۆڕی یادمانی شەهیدانی ساداتی کاشان(ناوەڕاستی ئێران) وتی: پاش کەتن و جینایەتەکانی گروپی تیرۆریستی مونافەقین بۆ کوشتنی 17 هەزار ئێرانی بە پشتیوانی وڵاتە عەڕەبی و ڕۆژئاواییەکان، ئێستا چەند وڵات لەدوای بوژاندنەوە و زیندوو کردنەوەی ئەم گروپەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نیزامی ئیسلامی ئێران.
سەردار سەرتیپ ڕەمەزان شەریف بە باس کردنی ئەوەی کە هەوڵی گوماناوی ئەم دوایە بۆ پێشان دانی وێنەی زیندووی گروپی تیرۆریستی مونافەقین مەحکوم بە شکست و ڕیسواییە، وتی: هەوڵی دەوڵەتەکانی لایەنگری تیرۆریزم بۆ پشتیوانی کردن لە جینایەتەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکە، ناتوانێ گروپی تیرۆریستی مونافەقین زیندوو کاتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتیشی: هەندێک وڵاتی ئەوروپا کە بۆخۆیان گروپی تیرۆریستی داعشیان پێک هێنا ئێستا ئەو گروپە بۆتە مێمڵ و کەوتۆتە گیانی خۆیان و بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان تووشی تەنگانە هاتوون....
کۆتایی کورتە نامە/310