١٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٣١
تەرمی شەهید عەبدوڵڵا مروەتی لە سنە نێژرا

تەرمی شه‌هید عەبدوڵڵا مروەتی ئه‌ندامی هێزی ئینتزامی شاری مەریوان بە بەشداریی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی شاری سنەو به‌رپرسی دام و ده‌زگاکان و هونه‌رمه‌ندان ئەو پاریزگەیە بەخاک ئەسپێردرا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰ی گه‌لاوێژ  بە بەشداریی به‌شکۆی خەڵک و بەرپرسان تەرمی شهید عەبدوڵڵا مروەتی لە شاری سنە بەڕێ کرا و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ گڵکۆی شه‌هیدانی به‌هشت محمه‌دی شاری سنه‌ ئه‌سپارده‌ی خاک ده‌کرێت.

 شەهید عەبدوڵڵا مروەتی ڕۆژی ڕابردوو و لە ڕەوتی هێرشێکی تێرۆریستی لە لایەن کەسانێ نەناسراوەوە  له‌ ساری مه‌ریوان شه‌هید کرا.

به‌ هۆی ئه‌م کاره‌ تیرۆریستیه‌وه‌ ۳ کەسی تریش بریندار بوون.


کۆتایی کورتە نامە/310