١٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:١٠
پەلاماری تیرۆریستان بۆ باشووری سوریا

لە پەلاماری تیرۆریستان بۆ ناوچە نیشتەجێیەکانی باشووری سووریا، چەند کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سووریا سانا لە پەلاماری بە هاوەنی رۆژی سێ شەممەی تیرۆریستان بۆ ناوچەی ئەلسەبیل و فڕۆکەخانەی شاری درعا لەباشووری سووریا 2 کەس کوژران  و 5 کەسی دیکە بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێکی دیکە لە سوریا، لە هەڵمەتی سوپای سوریا بۆ گرتنەوەی جەبەل قەڵا لە باکوری لازقیە، دەیان تیرۆریست کوژران و بریندار بوون و تیرۆریستان پاش ئەو شکستە بەرەو سنورەکانی  تورکیا هەڵاتن.

بەرەی جەبەل قەڵا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای لازقیە زاڵە بەسەر ناوچە سنورییەکانی تورکیا و پارێزگای ئێدلێب بۆیە تیرۆریستان چەند جاران هەوڵیان دا ئەو ناوچە داگیرکەن کە تا ئێستا لە هەموو پەلامارەکانیان دا بەزیوەن.

سوپای سوریا لە حاڵێک دا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی خۆی لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە تیرۆریستانی بەرەی نوسرەش بە تەمان سەرکردەکانی سەر بە عەڕەبستان تیرۆر یان دور خەنەوە.

لە حەڵەبیش لێژنەی ڕاگەیاندنی شەڕی سوریا ڕایگەیاند تێپەڕگەی دزەکردنی تیرۆریستە چەکدارەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە لایەن سوپای سوریاوە داخرا....

کۆتایی کورتە نامە/310