محەممەد جەواد زەریف شەوی سێ شەممە دوابەدوای دیداری سێ لایەنەی حەسەن روحانی، ولادیمیر پوتین و ئێلهام عەلی ئێف سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان لە باکو لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش وتی : لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی باکو سێ وڵات لەسەر هاوکاری زۆرتر لە بوارە جۆربەجۆرەکان پێداگرییان کرد .
زەریف هەروەها وتی: چاوپێکەوتنی داهاتووی سەرۆکان و وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات لە تاران بەڕێوە دەچێت.
ئەلمار محەممەد ئۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجانیش وتی: لەم دیدارە سێ لایەنەیە پرسەکانی هاوپێوەند بە تۆکمە کردنی داڵانی گەیاندن و گواستنەوەی باکوور- باشوور ، خرایە بەر لێکدانەوە .
ناوبراو وتیشی: ئەنجامی ئەم دیدارەدا بەم سێ وڵاتە ئەو تواناییە دەدات لە گۆڕەپانی وزە، گەیاندن و گواستن، گەشتیاری ، ئیش و کار، گومرک و بوارەکانی دیکەی ئابووری، هاوکارییەکانیان پەرەپێ بدەن .
سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیاش لەم پرێس کۆنفرانسە ڕایگەیاند: لە بەیاننامەی سەرکردەکان لەسەر پێویستیی پەرەی هەرچی زۆرتری پێوەندیی سێ وڵات لە هەموو بوارەکان پێداگری کراوە.
بەوتەی ناوبراو وتووێژەکان لەلایەن سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا ، ئێران و کۆماری ئازەربایجان یارمەتی داوەتە نیزیک بوونی هەرچی زۆرتری هەڵوێستەکانی سێ وڵات ....
کۆتایی کورتە نامە/310