٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٢٢
پەلاماری ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی داعش لە حۆمسی سووریا

بۆمب هاوێژەکانی ڕوسیا بنکە و بارەگای تاقمی ترۆریستی داعشیان لە رۆژهەڵاتی حۆمسی سووریا یان بۆمباران کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمرۆ  سێ شەممە کەنالی تەلەفەزیۆنی سوریا ، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ، بۆمب هاوێژە دووربڕەکان ڕووسی بەکەڵک وەرگرتن لە  تەقەمەنی بە هێز بنکەی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە گردو پەری ناوچەی سۆخنە لە رۆژهەڵاتی تەدمۆر و باکووری ڕۆژئاوایی ئەو لە گرد وپەری گوندی عەراک یان بۆمباران کرد .
ئەم پەلامارانە بوو بە هۆی لەناوچوونی ناوەندی فەرماندەری،ئۆردوگایەکی گەورەی مەیدانی نیزیک سۆخنە ، دوو ناوەندی فەرماندەری ، هەمماری تەقەمەنی و چەک ، ترۆمبیلەکانی سەربازی و کوژرانی ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی داعش نیزیک شاری تەدمور وعەراک .
"ویلادیمیر کۆمۆدۆف"  سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرەڤانی لە پەرلەمانی دوومای ڕووسیا یش ووتی ، کەڵک وەرگرتنی مۆسکۆ لە بۆمب هاوێژەکانی دوور بڕەکان لە سوریا ، وڵامی کاریگەر بە کەسانێکە کە چەک دەگرن بەرەو گەلی سوریا ....

کۆتایی کورتە نامە/310