٦ ئاب ٢٠١٦ - ١١:٤٢
پوتین: هاوکاریی ناڤۆکیی ڕووسیاو ئێران، هاوکاریی ستراتژیکە

لەسەروبەندی دیداری سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان ، سەرۆک کۆماری ڕووسیا ، هاوکارییە ناڤۆکییە ئاشتیانەکانی مۆسکۆ و تارانی بەستراتژیک ناوبرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا ڕۆژی هەینی لەسەروبەندی سەفەر بۆ باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان بۆ ئامادەبوون لە دیداری سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان، وتی: ئێران هاوبەشی لەمێژینەی ڕووسیایەو مۆسکۆ دڵنیایە لەوەی پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، کەمبوونی کێشە لەپەیوەندیی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بەقازانجی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەبێ.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: لەنێوان دوو وڵاتدا، گەڵاڵەی مەزن لەبواری نەوت و گاز، هەواو فەزا و بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا لەحاڵی ئامادەکران دایە.

پوتین، هەروەها ئامادەیی ڕووسیا بۆ تەرخان کرانی قەرزێکی٢٢ ملیارد یۆرۆیی بە ئێرانی ڕاگەیاند.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەئاماژە بە ئاسۆی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران، وتی: مۆسکۆ لەهەوڵی پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ ئێرانە.

پوتین وتیشی؛ بەهاوکاریی هاوبەشی دوو وڵات، بارستای تیجارەتی ئێران و ڕووسیا لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سەتی٧٠ زیادی کردووەو گەیشتووەتە نزیکەی٨٥٥ملوێن دۆلار.

سەرۆک کۆماری رووسیا پێی داگرت؛ هێنانەدی ناوچەی ئازادی بازرگانی لەلایەن سەندیکای ئابووریی یۆرۆ ئاسیا و ئێران دەتوانێ پەیوەندیی بازرگانی و سەرمایەنانەوەی ڕووسیاو ئێران چالاکتر بکات.

پوتین لەدرێژەی هۆگریی مۆسکۆ بە پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران لەبواری جیاجیادای ڕاگەیاندو وتی: مۆسکۆ ، ئەو هاوکارییە بە  هۆکارێکی گرینگ دەزانێ لەمەڕ جێگیرکرانی ئاشتی و سەقام و ئاسایش لە ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسیای ناوەندی و دەڤەری دەریای خەزەر هەتا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ناوبراو وتی: داکۆکی دەکات لە هەوڵ و کۆششەکانی ئێران بۆ ئەندامبوونی بەتەواوەتی لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها سەبارەت بە تەوەری دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو ئازەربایجان لە هەشتی ئاگۆستدا لە باکوو، وتی: سەرانی سێ وڵات بۆ تاووتوێی ئاسۆی هاوکارییە درێژخایەن وبەرامبەرە بەکەڵکەکان لەبواری ئابووری، فەرهەنگی، ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، کۆدەبنەوە...

کۆتایی کورتە نامە/310