لبه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له داڤن نیوز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک، گرووپی "جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار" که لقێکی تاڵیبانی پاکستانه، خسته نێو لسیتی تیرۆره‌وه. ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌م گرووپه‌ش چوونه‌ته لیستی گه‌ماڕدانی ئابووریه‌وه.
گرووپی جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار له مانگی ئوتی ۲۰۱۴ دروست کرا و دوای ئه‌مه ده‌ستی کرد به کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوان و تیرۆری که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کان و هێزه سه‌ربازییه‌کان. ئێستا واشنتۆن ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه به مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر شارۆمه‌ندانی خۆی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی و ئاسایشی ئابووریی وڵاته‌کەی ده‌زانێت.
ئه‌مریکا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌ی له لیستی تیرۆریستی خۆیدا دانا، هه‌ر هه‌موو ژماره حسابه بانکییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ی داخست و بازه‌رگانیی شارۆمه‌ندانی ئه‌مریکایی له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا قه‌ده‌غه کرد.
شایانی باسه که ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له مانگی مارسی ئه‌م ساڵدا دوو فارمانبه‌ری ناوچه‌یی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکایان له پیشاوه‌ر تیرۆر کرد.
له ڕووداوێکی دیکه‌دا، له ۲۷‌ی مارس تیرۆریستانی ئه‌م گرووپه له باغچه‌ی گوڵشه‌نی ئیقباڵ-ی شاری لاهوور هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی جه‌ژنێکی مه‌سێحی، ۷۰ شارۆمه‌ندی بێ تاوانی پاکستانیان کوشت و زیاتر له ۱۰۰ که‌سیشیان له‌م هێرشه خۆکوژیه‌دا بریندار کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310