بازاڕی بۆرسەی بەڵگە بایخدارەکان و پشکی عەرەبستان بۆ دووهەمین هەفتەی بەدوای یەک زەرەر و زیانێکی قورسی بە بایخی 14 مبیار دولار لێ کەوت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی سەعوودی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن ، داواکاری بۆ کڕینی پشک و نرخی ئەو پشکە بە هۆی هۆکارگەلێکی زۆر لەو بازاڕە بە توندی دابەزیوە .
لەو ناوەدا دەتوانین ئاماژە بکەینە دابەزینی نرخی نەوت و شاندەری دارایی کەمی زوربەی کۆمپانیا پشکدارەکان وەک دوو هوکاری هەڵکەوتە .
یەکێک لەو کۆمپانیاگەلە ، کومپانیای پیشەسازی بنەمای عەرەبستان " سابک "ە کە سوودەکەی لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵی زایینی بە ڕادەی نوزدە پوینت چل و نۆ لەسەد واتە هەشت پۆینت چواردە ملیار ڕیاڵی سەعوودی کەم بوەتەوە لە حاڵێکدا کە لە هەمان ماوە لە ساڵی 2015 سوودی ئەو کومپانیا دە پوینت یازدە ملیار دولاری سەعودیە .
سوود پشکی ئەو کومپنیا لە چاو سێ پوینت سی و حەوت ملیار ڕیالی سەعوودی لە ساڵی 2015 بۆ دوو وینت حەفتاو یەک ملیار ڕیالی سەعوودی بە ڕادەی دوازدە پوینت چل و پێنج لە سەد واتە نوزدە پوینت چل و یەک ملیار ڕیاڵ کەم بووەتەوە .
بازاری پشکی عەرەبستان یش بە دابەزینی سێ پوینت چل و چوار لە سەد بە ڕادەی 52 ملیار ڕیالی سەعوودی 14 ملیار دولا خەساری لێ دراوە و بایخی گشتی پشکی ئەو بازارە گەیشتە یەک پوینت چوارسەد و حەفتا ترلیون ڕیال شاندەری پپشک لە 154 کومپانیا لە تێکڕای 170 کومپانیا کە ناویان لە بازاری بەڵگە بایخدارەکانی عەەربستان تومار کراوە ڕووبەڕووی دابەزین بووەتەوە .
لە لایەکی دیکەوە پاشەکەوتی بیانی بانکی ناوەندی عەرەبستان لە یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 100 ملیار دولار دابەزیوە ...
کۆتایی کورتە نامە310