٢ ئاب ٢٠١٦ - ٠٣:٥٩
تەقینەوەی بۆمب لە تورکیا کوژرانی پێنج پاسەوانی لێکەوتەوە

تەقینەوە لە پارێزگەی بینگوێل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژرانی پێنج پاسەوانی لێکەوەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دوغان، ئەم ڕووداوە ڕوژی دووشەممە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆموبیلێکی پۆلیس ڕووی دا و چوار پۆلیسیش  بریندار بوون  .

 ئەو بۆمبە لە لایەن هێزی پەکەکەوە  لەم ڕێگایە دانرا بوو و بەشێوەی کۆنترۆڵ لە ڕێگەی دوورەوە تەقێندرایەوە.

تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا  کە دوای کودەتای بێ ئەنجامی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەمتر ببوو، دیسان دەستی پێکراوەتەوە .

لە یەکساڵی ڕابردوودا ناوچەکانی کوردنشینی تورکیا شایەتی تێکهەڵچوونی خوێناوی لەنێوان هێزەکان و ئەندامانی پەکەکە بووە و لەم ماوەیەدا لە بەر بوردومانی  باکووری ئێراق و تێکهەڵچوونی ناوخۆی تورکیا هەزاران ئەندامی پەکەکە کوژراون و زۆرتر لە 650 کەس لە هێزی ئاسایشی و سەربازی و سیڤیلی تورکیاش  کوژراون ...


کۆتایی کورتە نامە310