مەڵپەری دەنگ وباسی ئەلمیسری ئەلیۆم ڕاپۆرتی دا کوپتررەکانی سوپای ئەو وڵاتە بنکە ومۆڵگەی تاقمی ئەنساری بەیتۆلمۆقەدەس یان لە شێوە دوورگەی سینا داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .
لەم پەلامارانە دا گەورەترین کارگەی چێکردنی ماددەی تەقەمەنی ، بۆسەکانی تەقینەوەیی ومووشەکەکانی ئەم گرووپە لە گوندی بەلعا لە رۆژئاوای شاری ڕەفەح لەناوچووە .لەم راپۆرتە دا هاتووە هیزە ئاسایشتییەکان لەسەر بناغەی زانیاری وردانە لەبارەی مانەوەی ترۆریستان لەم ناوچەیە ، ئەم پەلامارەیان ئەنجام داوە .
ئەلمیسری ئەلیۆم ووتیشی لەم ئۆپەراسیۆنە هەست ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو وچەندین ماتۆر سیکلێتی ئەم تاقمە تەکفیرییە یش لە ناوچوون .
ڕاپۆرتەکان هەروەها باس لەوە دەکات کە لە ئۆپەراسیۆنی سوپا لە ١٠ رۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە ئەندامانی ئەم تاقمە کووژراون . تاقمی ئەنساری بەیتۆلمۆقەدەس، لە گرووپەکانی میلیشیای سەقامگیر لە شێوە دوورگەی سینا یە کە دوای ڕاگەیاندنی ئەمەگداریی بە تاقمی ترۆریستی داعش ناوی خۆی گۆڕی بە گرووپی ویلایەتی سینا .
ئەم گرووپە ترۆریستییە لە ساڵانی ئەم دواییە بە جاران هێزە ئاسایشتییەکان وکەسانی ناسەربازی لە سەرانسەری میسر بەتایبەت لە پارێزگای سینای باکووری داوەتە بەرپەلاماری خۆی وتا بە ئێستا بەسەدان کەسی کووشتووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310