به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جۆزێف ڤۆتل سەرۆکی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا وتی: هەرچەشنە ڕاپۆرێک لەمەڕ ئەوەی کە من پەیوەندییەکم بووبێت لەگەڵ هەوڵە ناکامەکەی سوپای تورکیا بۆ کودەتا لەو وڵاتە، جێی داخەو بەتەواوەتیش ناڕاستە.
ڤۆتل وتیشی: تورکیا چەندین ساڵە هاوبەشی گرینگ و سەرەکیی ئێمەیە لە ناوچەدا ، ئێمە ڕێز دەگرین لە هاوکاریی بەردەوامی تورکیا و چاوەڕوانی هاوبەشیی زیاتری دوو وڵات لەشەڕی دژ بەداعشین.
شایانی ئاماژەیە، ڕۆژنامەی تورکی یەنی شەفەق نزیک لە ئەردۆغان، بەرلەوە، هەواڵی دەستتێدابوونی سی ئای ئەی و ژەنەراڵی چوار ئەستێرەی ئەمریکی لە کودەتای١٥ی ژولای تورکیای ڕاگەیاندبوو.
ئەو ڕۆژنامەیە لەڕاپۆرێکدا نووسیویەتی: ژەنەراڵی ئەمریکی دیداری بووە لەگەڵ دەس وپێوەندییەکانی کودەتا لە پێگەی ئاسمانیی ئینجرلیکی تورکیا کە شوێنی جێگیربوونی سێ هەزار سەربازی ئەمریکی و چەکە ئەتۆمییە تاکتیکییەکانە.
بەپێی نووسراوەی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق، ئەمریکا لەڕێی یونایتد بانکی ئەفریقاوە لە نیجریە یەک ملیارد دۆلاری خەرجی ئەو کودەتایە کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310