٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:١١
پێشێل کرانی ئاگربڕ لە لایەن هاوپەیمانی سەعوودییەوە

هاوپەیمانی سەعودی و بەکرێگیراوانی یمەن دیسانیش ئاگربڕەکەی یەمەنیان پێشێل کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە 24 کاتژمێری ڕابردوو دا هاوپەیمانی سەعودی - ئەمریکی بە پێشێل کردنی ئاگربڕ چەندین جار پارێزگاکانی یەمەنیان بۆمباران کرد.فڕۆکەکانی عەڕەبستان ئەمڕۆ هەینی پارێزگای حەججە لە باکوری ڕۆژئاوای یەمەنیان بۆمباران کرد و بە ئاکام دا پێنج کەس کوژران.

 بۆمب هاوێژەکانی عەڕەبستان ناوچەی سەرواح بە پارێزگای ماریبیشیان بۆمباران کرد.

لە لایەکی دیکەشەوە بەکرێگیراوانی سەعودی بەشی"حەریب قەرامیش" لە پارێزگای ماریبیان بۆمباران کرد.

ئەو پەلامارانە لە حاڵێک دا درێژەیان هەیە کە دانوستانی لایەنەکانی یەمەن بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی قەیرانی ئەو وڵاتە کە ماوەیەک بوو لە کوەیت درێژەی هەبوو بێ ئاکام کۆتایی پێ هات.

عەڕەبستان و چەند وڵاتی عەڕەبی بە پشتیوانی ئەمریکا لە مارسی 2015 وە پەلامارێکی بەرفراوانی بۆ یەمەن دەست پێ کرد تا عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دەست لە کار کێشاوەی ئەو وڵاتە بگەڕێنێتەوە دەسەڵات.....

کۆتایی کورتە نامە/310