٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٣٦
خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وێڕای ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعوود لە یەمەن، هەڵس و کەوتی ئەم ڕژێمەی بە پێچەوانەی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی و یاسای ئیسلامی زانی .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حوجەتولئیسلام کازمی سدیقی  لە خوتبەکانی ئەم حەوتەیەی نوێژی هەینی تاران پەلاماری بەکرێگیراوانی  ڕژێمی ئالی سەعوود بۆ سەر ناوچەی سراری  لە باشووری یەمەن و تاوانکاریگەلێک کە لەم پەلامارە تووشی بوونە، بەتوندی ئیدانە کرد .

ئیمام جومعەی کاتیی تاران ڕووخاندنی مزگەوتی ناوچەی سراری ، کوشت و بڕ و بەدیل گرتنی دەیان کەس لەخەڵکی ئەم ناوچەیە و ئەنجن ئەنجن کردنی تەرمی کوژراوانی بە تاوانکارییەکی پڕمەترسی وەسف کرد و وتیشی:  ئەم تاوانکارییە نەتەنیا  بەپێچەوانەی ئیسلامە بەڵکوو کردەوەیەکی دژە مرۆییە کە هیچ مروڤێکی داکوکیکەر لە مافی مرۆڤ قەبووڵی ناکات  .

خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتیشی : ڕژێمی ئالی سەعوود  لەحاڵێکدا سیاسەتەکانی تاوانکارانەی بەدژی وڵاتانی ناوچە درێژە پێ دەدات کە ئیدعای موسوڵمان بوونی هەیە و خۆی بە خزمەتگوزاری حەرەمەینی شەریفەین دەزانێ .

حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سدیقی هەروەها وێڕای ئیدانە ی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی کارەساتباری ئەم دواییە لە کابول وتیشی :دەوڵەتی ئەفغانستان  و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێ وڵامدەری  کەمتەرخەمی لە دامەزرانی ئاسایش  و دەستەبەر کردنی هێوری بۆ گەلی ستەملێکراوی ئەفغانستان بن .

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وێڕای سەرەخۆشی کردن لە خەڵکی ئەفغانستان وتیشی:  ئەنجامدەرانی هەڵمەتی تیرۆریستی کابل  دەبێ  هەرچی خێراتر بناسرێن و  دادگایی بکرێن و سزا بدرێن  .

سدیقی سەبارەت بە درێژەی زوڵم و ئەشکەنجەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە دژی خەڵکی بەحرەینیش  وتی :  ئەمە لەحاڵێکدایە کە ناڕەزایەتیی جەماوەری ئەم وڵاتە بەرامبەر بە حکومەتی پاشایەتی بەتەواوی ئاشتیانەیە بەڵام ئالی خەلیفە لە وڵامی ئەم ناڕەزایەتیانە  ئەشکەنجە و ئازاری خەڵک  درێژە پێ دەدات  .

ئیمام جومعەی کاتیی تاران  وەرگرتنەوەی مافی  هاوڵاتی بوون لە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەینی  بە پێچەوانەی یاساوڕێساکانی ئیسلامی و نێودەوڵەتی زانی و وتیشی : کردەوەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دادگایی کردنی ئەم مامۆستا مەزنە  تەنیا دەبێتە هۆی تووڕە بوونی گەلی بەحرەین و ئەنجامێکی نابێ جگە لە ڕووخانی خێراتری حکومەتی بەحرەین.....

کۆتایی کورتە نامە/310