٢٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١٩:١٩
تەقینەوە لە شاری کابول

ڕاپۆرتەکان باسی تەقینەوەی بۆمب لە شاری کابولی پێتەختی ئەفغانستان دەکات.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ەم تەقینەوەیە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەر ڕێی تێپەڕینی ئۆتۆموبیلی هێزی پۆلیس لە نیزیک بازاڕی مریەمی ناوچەی خەیرخانەی شاری کابۆل تەقییەوە.

سدیق سدیقی  وتەبێژی وەزارەتی  ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت کە لەم تەقینەوەیە  هیچ کەس زەبری وێ نەکەوتووە.

تائێستا  هیچ تاقم یان کەسێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی بە ئەستۆ نەگرتووە .

بازاڕی مریەم لە ناوچەی خێرخانە لە ناوچەکانی قەرەباڵغی شاری کابولە  کە لە ڕۆژدا خەڵێکی زۆر بەتایبەتی ئافرەتان و منداڵان بۆ کرین دەچنە ئەوێ  .

ڕۆژی شەممە لەبەر تەقینەوەی پەیتاپەیتا لە نێوان خۆپیشاندەرانی بزووتنەوەی ڕووناکی  لە ناوچەی دەهمزنگ لە ڕۆژاوای کابول نیزیکەی نەوەد کەس کوژران و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون .

داعش بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوانەی بە ئەستۆ گرتبوو.....

کۆتایی کورتە نامە/310