٢٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١١:١٩
ئەو پەڕی لایەنگریی ئۆباما لە کلینتۆن بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێک دا بە لایەنگری کردن لە هیلاری کلینتۆن بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی وتی: هیچ ژن یان پیاوێک بە ڕادەی ناوبراو شایەنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا نییە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە زمان ئاسۆشەیتد پرێس باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدرێژەی دانیشتنی سەرانسەری دیموکڕاتەکان وێڕای پشتیوانی فەرمی خۆی لە هیلاری کلینتۆن و باس کردنی ئەوەی کە ئەمریکا  ئێستا بە هێزە وتی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە هێزی ئێمە هیچ پەیوەندییەکی بە دۆناڵد تڕامپەوە نییە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بە دڵنیایەوە دەتوانم بڵێم کە هیچ ژن و پیاوێک وەک هیلاری کلینتۆن مەرجەکانی سەرۆک کۆمارەتیی نییە.

ناوبراو لە درێژەی لایەنگریی خۆی لە هیلاری کلینتۆن  وتی: تا کاتێک کە لە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار دانەنیشی نازانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان یانێ چی و چەمکی ناردنی لاوان بۆ شەڕ مانای چییە، بەڵام هیلاری کلینتۆن لەو نوسینگەیە دا بووە ئەو بەشێکە لەو بڕیارانەی کە گیراون.

ئۆباما لە بەشێکی دیکەی قسەکانی خۆی دا بە ڕەخنە گرتن لە دۆناڵد تڕامپ وتی: تڕامپ بە بێ هیچ گرنگی دانێک بەو هێزەی کەکاری بۆ کردوە چالاکی هەبوە و پارەی دەرهێناوە وەها کەسێک ناتوانێ ببێتە سەرۆک کۆمار.

ناوبراو لە درێژە دا بە زمانی تەوس و توانج بە بانگەشەکانی تڕامپ لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی داعش و بنەبڕ کڕدنی ئەو گروپە وتی: کلینتۆن لە جیهان دا ڕێزی لێ دەگیردرێ.

 ئەو بە بێ پێویستی گەڕاندنەوەی ئەشکنجە و قەدەغە کردنی هاتنی شوێنکەوتوانی ئایینیک بۆ ئەمریکا، داعش لە نێو دەبات.

وەک باسی دەکرێ ئەو قسانە وڵامێکی ڕەخنەگرانە بە گەنگەشەکانی دۆناڵد تڕامپ بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانە...

کۆتایی کورتە نامە/310