٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ١٨:١٦
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای ئاگربڕ بۆ باشوری یەمەن دەکات

رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە یەمەن داوای ئاگربڕی خێرای کرد بۆ باشوری یەمەن.

می مەک گۆڵدریک نوێنەری  نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخەری کاروباری مرۆیی لە یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بە ڕاپۆرتە نیگەرانی هێنەکان لە باشوری یەمەنەوە و پەرەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی تێکهەڵچوونەکان  داوای لە تەواوی لەیەنەکانی تێکهەڵچوون کرد لە یەمەن پێبەندی یاسا مرۆڤ دۆستانە نێودەوڵەتییەکان  و فریاگوزاری بە بێ مەرج بن.

گۆڵدریک جەختی کرد بارمەتەگرتنی شارومەندان و بێ بەش کردنی ئەوان لە یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بۆ وەدی هێنانی ئامانجی سیاسی یان سەربازی بە هیچ شێوازێک جێگای قبوڵ کردن نین.

 ئەو کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە تەواوی لایەنە تێکهەڵچووکان کرد بە خێرایی لەگەڵ ئاگربڕ بۆ پاراستنی گیانی شارۆمەندان ڕەزامەندی دەربڕن و لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و دام و دەزگاکانی دیکەی یارمەتیدەر بۆ دەرمان کردن و گواستنەوەی بریندارەکان هاوکاری بکەن.

لێژنەی ئاشتی و چەسپاندنی ئاگربڕی یەمەنیش ڕۆژی سێ شەممە داوای لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد بە خێرایی بۆ وەستاندنی کشت و بڕی خەڵکس ناوچەس سەراری لەپارێزگای گەمارۆ دراوی تەعێزی یەمەن لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عەڕەبستانەوە ،وەخۆ کەون.

بەکرێگیراوانی سەعودی  ڕۆژی سێ شەممە جینایەتێکی سامناکیان لە دژی خەڵکی مەدەنی ناوچەی سەراری پارێزگای تەعێز ئەنجام دا و زیاتر لە 80 ماڵی خەڵکی ئەو گوندەیان تاڵان کرد و ئاگریان تێ بەردان.

ئەوان هەروەها مزگەوتێکیان لە گوندی سەراری تەقاندەوە و بە پەلامار بۆسەر ئەو گوندە دەیان کەسیان لێ یەخسیر کردن و تەرمەکانیشیان پارچە پارچە کرد.....

کۆتایی کورتە نامە/310