٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٥٢
شێخ عیسا قاسم لە دادگە ئامادە نەبوو

دادئەستێنی گشتیی بەحرەین ڕایگەیاند لەبەر ئامادەنەبوونی شێخ عیسا قاسم لە دادگە، لێکدانەوەی دۆسیەکەی کەوتە کۆبوونەوەیەکی تر.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دادئەستێنی گشتیی بەحرەین  ڕایگەیاند  کە بانگێشتننامە بۆ شێخ عیسا قاسم نێردراوە بەڵام منداڵەکانی وەریاننەگرتووە.

 هەروەها سەرچاوەکانی بەحەرینی ڕایانگەیاندووە هیچکام لە  تاوانبارانی دۆسیەکە لە دادگە ئامادە نەبوونە . بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوانە لەبەر ئامادەنەبوونی  هیچکام لە تۆمەتباران لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگە ، لێکدانەوەی دۆسیەی  کەوتە کۆبوونەوەیەکی تر .

دەزگەی دادی بەحرەین  گەورەترین ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتەی تۆمەتبار کردووە بە سپی کردنەوەی پارە  .

خەڵکی بەحرەین بەمەبەستی بەرگری کردن لە شێخ عیسا قاسم  لە دەورووبەری ماڵەکەی  لە ناوچەی دراز لە باکووری ڕۆژاوای مەنامەی پێتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310