به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"عەلی ئەکبەر ناتق نوری " ئەندامی لیژنەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران بە ئاماژە دان بە بارودۆخی قەیراناوی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووتی : بەرەڤانی لە سوریا لە چوارچێوەی قازانجی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . ناتق نوری جەختیکرد : زایۆنیسم ی جیهانی بەهاوکاری وڵاتانی دەمارگرژی عەرەبی و بەکار گرتنی گرووپەکانی ترۆریستی لە دەستدرێژی بۆ سەر سوریا بە دوای لەناو بردنیی پردەکانی خۆڕاگری مۆقاومە بوو تاکوو بتوانێ لە قۆناخی یەکەم خۆڕاگری حیزبۆڵڵا ودوای ئەویش فەلەستین لەناو ببات تاکوو ریگا بۆ زەبر دان لە ئێران هەموار بکات .
ئەندامی لیژنەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نزامی ئێران ووتیشی : لە حالێک داکە وڵاتانی ناوچە ودنیا لە لایەن تاقمەکانی سەر بە زایۆنیزم لە وان داعش هەرەشەیان لێوە دەکرێت ، بە فیداکاری وهەوڵی بەرگریکارانی حیرەم ، هێزە ئاسایشتییەکان ، سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە ئێران ئاسایشی باش لەئارا دایە ....
کۆتایی کورتە نامە/310