پیاوێکی ژاپۆنی له تۆکیۆ به چه‌قۆ هێرشی کردووەتە سه‌ر ماڵ و شوێنی حەوانەوەی که‌مئه‌ندامان و له ئه‌نجامدا 19 که‌مئه‌ندام ده‌کوژێ و 45 که‌سی دیکه‌ش بریندار ده‌کات. کاناڵی ڕاشا تودەی بە گێڕانەوە لە دایەرەی نیشتمانی ئاگر کوژێنەوەی ژاپون وتیشی حاڵی بیست کەس لە برینداران نالەبارە . بە پێی ڕاگەیندرانی تەلەفیزیونی " ئێن ئێچ کەی " ژاپۆن پولیس ، کەسی هێرشبەری دوای کوتایی پەلامارەکە قوڵبەست کرد .
هێرشبه‌ره بکوژه‌که که ته‌مه‌نی 26 ساڵه، پێشتر فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌م ماڵه‌ی پارێزوانی کردن له که‌مئه‌ندامان بووه.به گوته‌ی پۆلیسی ژاپۆن، ئه‌م پیاوه هۆکاری کوشتنی که‌م ئه‌ندامه‌کانی بۆ ده‌ڕبڕینی رق و نه‌فره‌ت له که‌م ئه‌ندامان ده‌ڕبڕیوه و بکوژه‌که گوتوو‌یه‌تی که ده‌بێ هه‌موو که‌م ئه‌ندامان له‌ناو بچن.ئه‌م ماڵه‌ی پاراستنی که‌م ئه‌ندامان، 160 که‌سی تێدا ژیاوه که بکوژه‌که له ڕێگه‌ی شکاندنی په‌نجه‌ره‌یه‌که‌وه له کاتێکدا هه‌موویان خه‌وتبوون، توانیبووی بڕواته ژووره‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310