به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک ناوچه‌ی به‌ناوی له‌باشووری شاری مه‌نبه‌ج له گردووپه‌ڕی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌بیان پاش شه‌ڕ وپێکدادانی قورس له‌گه‌ڵ گرووپی ته‌کفیری زایۆنیستیی داعش خسته‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج سه‌ر به هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک پێی داگرت؛ داعش له که‌سانی سیڤیل وه‌ک قه‌ڵغان و سپه‌ری مرۆیی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
په‌یامنێری مه‌یادینیش له ڕاپۆرێکدا له‌وباره‌وه وتی: له شه‌ڕێکدا که که‌سانی سیڤیل و بێ‌تاوان ده‌بنه قوربانی، گه‌مارۆ، برسێتی و پێویستی به ده‌واو ده‌رمانیش کاره‌ساتباره.
گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌سانی سیڤیل بکه‌نه کارتی براوه‌یان و هه‌رسات ئه‌گه‌ری تاوسه‌ندنی قه‌یرانی ئاواره‌کان و خه‌ڵکی گه‌مارۆدراو زیاتر ده‌بێ.
دانیشتووانی ناوچه‌کانی بنده‌ستی تیرۆریستان ، وه‌ک بارمته‌ی ده‌ستی تاقمه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعشیان لێهاتووه‌و ئه‌وان له خه‌ڵک ، وه‌ک ئامرازی گوشار بۆ ده‌س خستنی ئامانجه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن....
کۆتایی کورتە نامە/310