٢٥ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٠٠
گیراوانی کودەتاکه‌ی تورکیا ئەشکەنجە دەکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛ گیراوانی کودەتاکه‌ی ئەم دواییەی تورکیا ئەشکەنجە دەکرێن.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند کە هەندێ بەڵگەو سەنەدی جێ بڕوا لەدەست دایە کە پێشان ئەدات کەسانی گیراوی کودەتا ناکامەکەی تورکیا لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە ئەشکەنجەو ئازار دەکرێن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها پێی داگرت کە هەواڵ و ڕاپۆرەکان باس لەوە دەکا کە ئاو، خۆراک و ڕاژەکارییە پزشکییەکانی پێویستی بەندکراوان ناخرێتە بەردەستیان.

تورکیا لەکۆتایی ئێوارەی١٥ی ژولای شایەتی هەوڵدانی بەشێک لە لەشکرییانی ئەو وڵاتە بۆ کودەتا لەدژ حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان بوو کە فەشەلی هێناو ناکام مایەوە.

لەو کودەتا ناسەرکەوتووەدا لانیکەم٢٤٦ کەس کوژراون، پتر لە هەزار و٥٠٠ کەس بریندار و دە هەزار و٤١٠ کەس بریندار لەوان ٢٨٧ ئەفسەری پۆلیس، حەوت هەزار و ٤٢٣ سەرباز، دوو هەزار و ١٤ داوەر و ٦٨٦ کەسی سیڤیل قۆڵبەست کران....
کۆتایی کورتە نامە/310