به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سه‌ردار محه‌ممه‌دی پاکپور فه‌رمانده‌ری هێزی زه‌وینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ئاهه‌نگی کۆتایی هاتنی شه‌شه‌مین جڤینی فه‌رمانده‌ران و به‌رپرسانی هێزی زه‌وینیی سپا له مه‌شهه‌د(باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران) ، وتی: سه‌رباری پیلانگێڕیی و پلاندانانه‌کانی دوژمنان و له‌سه‌روویانه‌وه ئه‌مریکا، ئه‌وه‌ی وا ئێستا له وڵاتانی دراوسێ بۆ وێنه، ئێراق به‌رچاو ده‌که‌وێ، داماویی ده‌سه‌ڵاته واوه‌ناوچه‌ییه‌کان و کارتێکه‌ریی مه‌عنه‌وی نیزامی پیرۆزی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی و شۆڕشی ئیسلامی له‌و وڵاتانه‌یه.
فه‌رمانده‌ری هێزی زه‌وینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: پیلانێکی دیکه که له‌ئاراسته‌ی تێکشاندنی به‌ره‌ی خۆڕاگریی و دابین کرانی ئاسایشی رژیمی ئیسرائیل ئه‌نجامی گرت، تێکشکاندنی موقاوه‌مه له سووریا بوو که پێش بینی دوژمنان و وڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه ئه‌وه بوو که حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌ره‌ی خۆڕاگریی پتر له پێنج یان شه‌ش مانگ ده‌وامی نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا له‌گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌دا ڕووی دا، به‌پێچه‌وانه‌ی پێش بینی و به‌رنامه‌ڕێژیی ئه‌وان بوو.
به پێی ڕاپۆری سپانیوز، فه‌رمانده‌ری هێزی زه‌وینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتی: له‌م دواییه‌دا هه‌ندێ پیلان گێڕدرا له لایه‌ن دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بۆ ته‌یار کردن و یه‌کڕیزکردنی گرووپه دژه شۆڕشه‌کانی جێگیر له باکووری ئێراق و چه‌ند تیمی ته‌یارکراو به که‌ره‌سته‌و چه‌کئامێری پێشکه‌وته‌یان ڕه‌وانه‌ی ئێران کرد که هۆشیاری هێزه چه‌کداره‌کان، زه‌برێکی قورس و کاری له گرووپ و تاقمه دژه ئینقلابه‌کان دا...
کۆتایی کورتە نامە/310