به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی " ، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی وەرزیی ماڵی پارتەکان لە تاران راشیگەیاند : دوو رۆژ لەمەوبەر لە رۆژهەڵاتی ئێران تونێلێکی 40 مەتریی بە قووڵایی 20 مەتر دۆزرایەوە کە تاقمۆکەیەکی تیرۆریستیی بە نیاز بوون ئۆپێراسیۆنی تیرۆریستیی بە چەشنی ژێر زەمینیی تێدا بەڕێوەببەن.
بە وتەی وەزیری ناوخۆی ئێران 40 کەس لەو بارەیەوە گیراون.
وردیاتێکی زیاتر لەو هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە