٢٠ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:٢٤
چوونه‌سه‌ری ژماری کوژراوان له‌ کشمیری ژێر کۆنتروڵی هیندستان

ژماری کوژراوانی توندوتیژیه که ی ئه‌م دواییه‌ی کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان گه‌یشته‌ 49 که‌س.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دێهلی نوێ، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌وناوچه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یانزه‌ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 100 که‌س بریندار بوون.

حاڵی ده‌یان که‌س له‌  برینداران شپرزه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌.

ئێستا له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی کشمیری ژێر کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی هیندستان، باری نائاسایی و حکومه‌ت نیزامی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و هێڵه‌کانی ته‌له‌فون وئینتێرنێتیش پچڕاوه‌.

مه‌حبوبه‌ مفتی سه‌روه‌زیری ئه‌و ناوچه‌یه‌ وتوویه‌تی، هه‌ڵس و که‌وت ده‌کرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس و ئاسایش که‌ سێره‌ ده‌گرنه‌ خه‌ڵکی سیڤیل.

راجنات سینگ وه‌زیری ناوخۆی هیندستانیش وێڕای تاوانبارکردنی پاکستان به‌ ده‌ستتێوه‌ردان له‌ کاروباری کشمیر ، هێزه‌ ئاسایشییه‌کان و هێزی پۆلیسی هیندستانی ڕاسپارد، بۆ بڵاوه‌پێکردن به‌ ناڕازییان له‌ گازی فرمێسک هێن و ئاو که‌ڵک وه‌ربگرن.