١٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٦:٠٤
زەریف : ڕاپۆرتی بان کی مون لە سەر زانیاری هەڵە نووسراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ووتی : ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ئێران بە گویرەی زانیاری کەم و نائاگاداربوونی ئەو لە سەردەمی دانووستانەکان دیاریکراوە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە دە نیو کۆری هەواڵنیران لە اتران لەبارەی ڕاپۆرتی ئەمدواییەی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ووتی : ئەم ڕاپۆرتە بە گوێرەی زانیاری  هەلە و نائاگاداری "بان کی مون" لە سەردەمی دانووستانەکان نووسراوە و تاران بەرلەوەیش ڕایگەیاندووە کە ریکخراوی نەتەوەکان ڕۆڵێکی لەمەر دیاریکردنی به رجام دا نەبووە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی تاوانە پالدراوەکان بە  ئێران لە ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان بەتایبەت بەڕیکردنی چەک لە ئێران بۆ ئێراق بەڕاشکاوی ووتی : بەکردەوەکانی خۆی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم درێژە ئەدات و ئەوە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیە و پیوەندی لەگەڵ بەرجام دا نییە .

 سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ، تاقیکاری مووشەکەکانی بالیستیکی ئێرانی بنپێکەرەوەی ڕووحی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە نێوان ئێران و دەستەڵاتەکانی جیهانی زانیوە لە حالێکدا کە کۆماری ئیسلامی بەجاران ڕایگەیاندووە کە بەرنامە مووشەکیه که ی  بە تەواوەتی ڕەوتی بەرەڤانی هەیە و بۆ هەڵگرتنی کڵاوچکەی ناڤۆکی گەڵاڵە ڕێژی نەکراوە ، کەوابوو بنپیکەری بڕیار نامەی ٢٢٣١ ی ئەنجوومەنی ئاسایش نییە وپیوەندیشی لەگەڵ بەرجام دا نییە .