به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئێراق و ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه دوێنێ دووشه‌ممه له پرێس کۆنفرانسێکدا له سلێمانی وتی: له سه‌فه‌ری بۆ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌دا، ئاماژه کراوه‌ته چه‌ند خاڵ و بابه‌ت به‌چاوخشاندن و تێڕوانینێکی نوێ له گرفت وکێشه‌کان. سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئێراق پێی داگرت، خاڵی ئاشکرا ئه‌وه‌یه که کورده‌کان وبه‌غدا، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی زۆریان پێکه‌وه هه‌یه‌و گومان له‌وه‌دانییه که چاک کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌قازانجی دوو لایه‌نه. مالیکی وتی؛ له ئێراق ئه‌گه‌ر شکستێک روو بدات، ئه‌و شکسته هی هه‌مووانه‌و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکیش له‌ئارادابێ، سه‌رکه‌وتنی هه‌موو ئێراقییه‌کانه‌و که‌س ناتوانێ ئیدیعا بکات که ته‌نیا خۆی هۆکاری ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بووه. مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقیش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گوتبووی، به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی خێراتری هه‌موو لایه‌ن و پارته‌کانی هه‌رێم بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێکارێک به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی هه‌ولێر و به‌غداو هه‌روه‌ها بڕیاردان له‌باره‌ی کۆپرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه‌یه پێویسته. له ساڵی2014وه په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو هه‌رێم سارد بۆته‌وه‌و کاتێک که بوودجه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی پچڕا، ناکۆکییه‌کان گه‌یشتنه ئه‌وپه‌ڕی خۆیان و به داگیرکرانی چه‌ند پارێزگای گرینگی ئێراق له‌لایه‌ن گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش، ئه‌و ناکۆکییانه تائێستا هه‌ر به‌رده‌وامه.