١٤ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٤٧
ئەسەد : سەرکەوتنی ئێراق سەرکەوتنی سووریایە

سەرۆکی سووریا وتی : سەرکەوتنەکانی ئێراق لەپیناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەرکەوتنه بۆ سووریا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەشار ئەسەد ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق وتیشی : سوپاکانی ئێراق و سوریا هەردووکیان لە مەیدانی بەرەنگار بوونەوەن و سەرکەوتنی هەرکامەیان بۆ ئەوی دیکەش وەک سەرکەوتن دێتە ئەژمار .

ناوبراو وتیشی: سەرکەوتنی سوپاکانی ئێراق و سوریا ، سەرکەوتنی دوو وڵات و هەموو لایەنگەلێکە کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لەناوچوونیان مکۆڕ و جیددین.

بەشار ئەسەد سەرکەوتنەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق لە شەڕ لەگەی تاقمی تیرۆریستیی داعش کە دوایین سەرکەوتنیان ئازاد کرانی فەلوجە بوو، لە گەل و دەوڵەتی ئێراق پیروزبایی کرد .

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێراقیش لەم دیدارەدا پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە هاوکارییەکانی سیاسی ، سەربازی و ئاسایشیی دوو وڵات بەتایبەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ڕادەستی بەشار ئەسەد کرد.

فالح فەیاز، بەشار ئەسەدی لە ڕەوتی ئامادەبوونی هێزی ئێراقی بۆ بەرەوپێش چوون لە مووسڵ و ئازاد کردنی ئاگادار کردەوە .

ناوبراو لە سەر پێداگری ڕێبەرانی ئێراقی بۆ درێژەی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم کە هەڕەشە لە ناوچە و جیهان دەکات پێداگری کرد .