١٠ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٩:٢٠
روسەری و چادر نیشانەی ئیسلامە / ڕێبازی چرچیل بۆ لەناوبردنی حیجابی موسوڵمانان چی بو

مدیری بنکەی عفاف و حیجاب باس لەوە دەکات : ئەو کارانەی کە ڕەزا خان بۆ لەناو بردنی حیجاب کردی دەبێت لە نێو کارەکانی ئێمە بۆ پەرە دانی کلتوری عفاف و حیجاب بە ڕونی دەربخرێت .دروست کردنی فیلم و کورتە فیلم و کارتۆنی کاریگەر لە پێشنیهادەکانی ئێمەیە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا:  حوجەت الاسلام والموسلمین «محمد حسن اختری» مدیری بنکەی عفاف و حیجاب ئەمڕۆ شەمە 19/تیر/1395لە کۆبونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی "ڕۆژی عفاف و حیجاب" دا وتیی: ئەم حوکمە و فەرزە ئیلاهیە کە خودا لە سەر بەندەکانی دایناوە، لە قورئان دا بە ئەوە ئاماژە کراوە و بە یەکێک لە بەرنامەکانی تایبەتی پێغەمبەری ئیسلام ص هاتوە.

جەنابیان حیجاب و عفافی لازو و ملزومی یەکتر دەزانێت و وتی: لە باسی حیجابی ئافرەتان و پیاوان هەرکام بە پێی پۆشش و کۆنترۆڵی چاوەکان بە یەکتر دەعوەت کراون و هەر یەک وەزیفەیەکیان لە ئەستۆ دایە.

ئەختەری بەرهەڵستی لەگەڵ حوکمی حیجاب بە بەرهەڵستی فەرمانی خودا دەزانێت و تاکیدی کردەوە کە: بە هەمان شێوە کە نوێژ و زەکات لە واجباتی دینی ئیسلامە و بەرهەڵستی لەگەڵ ئەمانە دەبێتە هۆی دەرچون لە ئیسلام هەروەها بەرهەڵستی لەگەڵ حیجاب و عفاف دا بەرهەڵستی  یەکێک لە زەروریاتی دینە و دەبێتە هوی چونە دەرەوەی مرۆڤ لە بازنەی ئیسلام.

جەنابیان ئاماژە دەکات بە داخڵ بونی کلتوری ڕۆژ ئاوا کە ڕێبەری شۆڕشی مەزنی ئیسلامی ئێران بە ناوی هەجمەی کلتوری باسی لێوە دەکات و وتی بێ حیجابی یەکێک لە ڕێگەکانی نفوزی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان و ئیستکبار لە نێو وڵاتە ئیسلامیەکانە.

مدیری بنکەی عفاف و حیجاب تاکیدی کردەوە: بە داخەوەشایەتی هەندێک ڕوداو بوین کە لە هەندێک لە شارە مەزهەبیەکان چەندین گروپمان دەس بە سەر کردوە کە هەمویان بە یەک سیاسەت لەم شارانە دا هاتو چۆیان کردوە و بێ حجابیان بڵاو کردوەتەوە و خەڵکیان فێر دەکرد بێ حیجاب بگەڕێن.

جەنابیان ڕونیان کردەوە کە چرچیل بیروڕای وا بو کە  بۆ لە ناو بردنی حیجابی موسوڵمانان دەبێت بە شێوەیەکی درێژ و برنامەیەکی دەقیق بڕژێنین و دوپاتیان کردەوە کە هاوردتی ژنانی ئەوروپی بۆ ئێران و گەڕانیان لە نێو شارەکان دا بە هۆی ئەوەی کە ناشیرینی سەر ڕوتی لە لایەن میلەتی ئێران جوان بکەن

مدیری مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە شەپۆلێک بۆ پایبەندی بە فەرمانەکانی ئیسلامی و دینی و دەورانی دیفاعی موقەدەس بە فرسەتێک بۆ بەرز کردنەوەی ئەرزش و باوەڕەکان دەزانێت و وتی:  خەڵک و مەسولەکان دەبێت لە پاڵ یەکتر دا بۆ زیاتر کردنی کلتوری حیجاب تی بکۆشن.

خەنابیان بە ئاماژە بە کارەکانی بنکەی عفاف و حیجاب وتی: ئەم بنکەیە بە هەنگاوی دڵسۆزەکان کە حەزیان بە بڵاو کردنەوەی کلتوری عفاف و حیجابە و بەر هەڵستی بێ حجابی و مشکیلە کان لە نێو کۆمەڵگا دە کەن پێک هاتوە و چەندەها ساڵە لە سەر ئیشەکانی خۆمان جەخت دەکەینەوە، هەروەها بە کردنەوی بنکە کان لە نێو هەموو محافەزەکان بە ئیهتمامی خۆمان بەرامبەر بڵاو کردنەوەی کەلتوری حیجاب و عفاف لە کۆمەڵگا دا تاکید دەکەینەوە.

ئەختەری لە ئەو هەنگاوانەی کە بنکەی عفاف و حیجاب بە بۆنەی گەورە ڕاگرتنی ئەم هەفتەیە هەندێک هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی وتار بێژی جومعە کە وتاری جومعەیان پەیوەندی بدەن بە حیجاب و عفاف و هەروەها ڕێپێوانێک پێک بێنن لە ڕۆژی جومعە دا بە بونەی ڕۆژی حیجاب و عفاف و لە نێو پارکە سەرەکیەکانی شار مەعرەزی حجاب و عفاف لە شانزە تا بیست و پێنج تیر مانگ  دابنێن و ئاماژەی پێ کرد.

جەنابیان هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە دەوڵەت داوا دەکات بۆ بەدواداچونی زیاتری حیجاب و عفاف وتی: ئەو کارانەی کە ڕەزا خان بۆ لەناو بردنی حیجاب کردی دەبێت لە نێو کارەکانی ئێمە بۆ پەرە دانی کلتوری عفاف و حیجاب بە ڕونی دەربخرێت.دروست کردنی فیلم و کورتە فیلم و کارتۆنی کاریگەر لە پێشنیهادەکانی ئێمەیە.

جەنابی ئەختەری جەختی لە زەرورەتی پشتیوانی کردنی ئامرانی بە مەعروف و ناهیان لە منکەر لە سەر تا سەری شارەکان دەکاتەوە و بەرهەڵستی دەوڵەتەکانی ئەوروپی وئەمریکی لەگەڵ ئەکەسانەی کە حیجابیان هەیە باس لە گرنگی ئەم باسە هەیە لە نێو کۆمەڵگا و دین دا

مدیری بنکەی عفاف و حیجاب لەگەڵ تاکید لەسەر ئەوەی کە حجاب و عفاف بە یەک هەفتە دروست نابێت و دەبێت ئەم ئیشە هەر لە قوناغە سەرەتایەکانەوە دەس پێ بکەین نەتەنها لە قوناغە سەرەتاییەکان بەڵکو کلتوری حجاب دەبێت لە ڕەوزەکانەوە دەست پی بکات تاوەکو دەکەینە ئیدارەکان و فەرمان بەرەکان

ئاگادارتان دەکەینەوە کە ۲۱/تیر هاوکاتە لەگەڵ بە شەهادەت گەشتنی هەندێک لە ژنان و پیاوانی ئیمان دار بە دەستی ڕەزا شاە لە مزگەوتی گەوهەرشاد لە مەشەد بە ناوی ڕۆژی عفاف و حیجاب ناو نراوە.