به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له سه‌وتی مەنامه، فه‌رمانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم، ڕێبه‌ری شیعه‌کانی به‌حره‌ین له لایه‌ن حه‌مد بن عیسا ئالی خه‌لیفه، پاشای به‌حره‌ین واژۆ کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته و به واژۆ کردنی ئه‌م فه‌رمانه، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم کۆتایی پێهاتووه و ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین ده‌توانێت بێ هیچ به‌ربه‌ستێک بیخاته بواری جێبه‌جێ کردن و ئه‌م ڕێبه‌ره له به‌حره‌ین ده‌ر بکات.
شایانی باسه که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ڕژیمی ئالی خه‌ڵیفه به مه‌به‌ستی سه‌رکوت کردنی زیاتری دژبه‌ر و ڕخنهگهرهکانی خۆی، مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم سه‌نده‌وه.
کاره‌که‌ی ڕژیمی ئالی خه‌ڵیفه له سه‌ندنه‌وه‌ی مافی شارۆمه‌ندی له ڕێبه‌ری شیعه‌کانی به‌حره‌ین، ناڕه‌زایه‌تی زۆری ناخۆیی و بیانی به‌دواوه بووه.
شێخ عیسا قاسم ڕایگه‌یاند که له دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه سته‌مکارانه به‌حره‌ین چۆڵ نکات و به‌رگری له خۆی ده‌کات.