به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆی ڕوودانی چوار ته‌قینه‌وه له نزیک ناوه‌ندی ئاسایشیی ئاوایی قاع له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان، شه‌ش که‌س کوژران و 13 که‌سیش بریندار بوون.
هێشتا له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ورده‌زانیاری بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌دزه‌ی تیرۆریستانی ته‌کفیری له‌ڕێی سوریاوه بۆ نێو خاکی لوبنان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ناوچه جیاجیاکانی لوبنان چه‌ندین جار شایه‌تی په‌لاماری تیرۆریستی بوون.
ته‌ممام سه‌لام سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش ئامانج له هه‌وڵه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ناکۆکی نێوان خه‌ڵک و گرووپه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و وتی: دوژمنانی لوبنان به‌نیازی زه‌بر وه‌شاندن له سه‌قامی لوبنانن.