به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی تورکیا دوێنێ یه‌کشه‌ممه به‌گێڕانه‌وه له به‌رپرسێکی ئیسرائیلی که له‌و ڕاپۆره‌دا ئاماژه به ناوی نه‌کراوه، نووسی؛ ئیسرائیل وتورکیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان.
به‌پێی ڕاپۆره بڵاو کراوه‌کان، ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانبایی بدات به قوربانیانی هێرش بۆسه‌ر که‌شتی یارمه‌تیده‌ری ماوی مه‌ڕمه‌ڕه بۆ که‌رتی غه‌ززه‌و هه‌روه‌ها داوای لێبوردنیش بکات له تورکیا.
به‌بڕوای کارناسان، ته‌نیا له‌مپه‌ری به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌له‌بیب و ئانکارا، پرسی که‌رتی غه‌ززه‌یه.
تورکیا خوازیاری ده‌سته‌به‌ریی ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌کان بۆ که‌رتی غه‌ززه‌یه هه‌تا کێشه‌و گرفتی ژێرخانی و وزه‌ی ئه‌و ناوچه گه‌مارۆدراوه، چاره‌سه‌ر بکرێ.