به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـبهرپرسانی حکومه‌تی له‌کارکشاوه‌ی عه‌بدڕه‌ببه مه‌نسور هادی که له عه‌ده‌ن جێگیرن، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه، دانیان به‌وه‌دانا که له‌و په‌لاماره‌دا نۆ که‌سی سیڤیلی دیکه بریندار بوون.
به قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئاگادارانه که نه‌یانویست ناویان ئاشکرا بکرێ، هێرشی ئاسمانی له‌سه‌ر داوای به‌کرێگیراوانی مه‌نسور هادی و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لیژنه خۆڕاگره جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌نساروڵا له ناوچه‌ی شاخاوی و ستراتژیکی جه‌به‌ل جالس که له‌سه‌ره‌وه‌ی پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌ڵکه‌وتووه، ئه‌نجامی گرت.
پێگه‌ی سه‌ربازیی"العند" شوێنی جێگیربوونی هێزه‌کانی سه‌ر به مه‌نسور هادی وبه‌کرێگیراوانی سودانی وئیماراتیی هاوپه‌یمانی دژ بهیهمهنه.
ئه‌و ناوچه شاخاوییه پاش سێ رۆژ شه‌ڕی قورس، سه‌ره‌نجام که‌وته ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌نساروڵا.
به‌ده‌سته‌وه گرتنی کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه شاخاوییه بووه‌هۆ تاکوو پێگه‌ی سه‌ربازیی "العند" که شوێنی جێگیربوونی هێزه تایبه‌تییه‌کان و سه‌ربازانی ئه‌مریکی له یه‌مه‌ن بوو، بکه‌وێته به‌رئامانج و سێرهی هێزه‌کانی ئه‌نساروڵا.
ئیئتلاف و به‌کرێگیراوانی مه‌نسور هادی به دانپێدانان به کوژرانی هه‌شت که‌سی مه‌ده‌نی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌تا خۆیان وه‌ک بێ‌تاوان پێشان بده‌ن له‌مه‌ڕ کوژرانی هه‌زاران که‌س لەخەڵکی بێتاوانی یه‌مه‌نی که له ماوه‌ی یه‌کساڵی ڕابردوودا به‌هۆی په‌لاماره ئاسمانییهکانەوە کوژراون.
به‌پێی ئاماره ڕۆژاواییه‌کان که زۆر که‌متره له ئاماری سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی یه‌مه‌ن، له ماوه‌ی 15 مانگ په‌لاماری هه‌مه لایه‌نه‌ی عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، نزیکه‌ی نۆ هه‌زار که‌س کوژراون.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانیش ڕایگه‌یاندووه که پتر له سه‌تی80ی حه‌شیمه‌تی یه‌مه‌ن ئێستا پێویستیان به ئاوی خواردنه‌وه‌و خۆراک و که‌لوپه‌ل و کاڵای زه‌رووریی دیکه