به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"، نه‌جمه‌ددین که‌ریم له به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسی: عه‌قڵانییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق له به‌رانبه‌ر داواکاری پارێزگاکان ده‌بێ گۆڕانی به سه‌ردا بێت، چونکه ئه‌م داواکارییه و له‌وان دامه‌زراندنی هه‌رێمی که‌رکووک بۆ پێکهێنانی کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ له عێراق نییه، به‌ڵکوو بۆ باشتربوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئیداری ئه‌نجام ده‌درێت و ئامانج و ئه‌نگێزه‌ی تایفه‌گه‌رایانه‌ی له پشته‌وه نییه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که له پراکتیکی ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵوه‌شێندراوی شۆڕشی عێراق هێشتاکه جێبه‌جێ ده‌کرێت، زیادی کرد: دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی کاتی بۆ 3 یان 4 ساڵ و دواتر به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی به‌رده‌وام یان نابه‌رده‌وامیی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته به خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌م هه‌رێمه بمێننه‌وه یان ته‌ڤلی هه‌رێمی کوردستان ببن.