١٢ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٢:٣٦
هەڵاتنی فرەتر لە پازدە هەزار شارومەندی ئێراقی لە فەلووجە

کومیسۆنی مافی مرۆڤی ئێراق لە سەرکەوتنی پتر لە پازدە هەزار شارومەندی عێراقی بۆ هەڵاتن لە فەلووجە ، شاری داگیر کراو لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

"به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فازڵ غەراوی" ئەندامی کومسیۆنی مافی مرۆڤی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیان نامەیەک دا ڕایگەیاند پتر لە پازدە هەزار شارو مەندی مێراقی توانیویانە لە فەلوجە هەڵبێن و خۆیان گەیاندووە تە ئوردۆگای ئاوارە پیش بینی کراوەکان.
" فازڵ غەراوی" وتی: هێشتا چل هەزار شارومەندی ئێراقی لە ناوەندی شاری فەلووجە لە داووی تاقمی تیرۆرکاری داعش گرفتار بوونە و داعش لەوان سپه‌ری مرۆڤی لە بەرانبەر پێشڕەوی هێزە ئێراقیەکان کەڵک وەردەگرێت.


" هادی رزیچ " جێگری فەرماندەیی هەڵمەتی ئازاد کرانی فەلوجە یش بە ڕاگەیاندنی دەسگیر کرانی پانسەدو چل وسێی ترۆریستی داعشی کە گەرەکیان بوو خۆیان وەکوو ئاوارەکانی فەلووجە لە قەڵە م بدەن ، ڕایگەیاند کەسانی دەسگیر کراو تاوانی هاوکاری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش یان لە پاڵە.