بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان وەزیری بەرگریی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێکەوتنی سوپاسالار"فەهەد جاسم ئەلفەریج" وەزیری بەرگریی سوریا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، روسیا، وسوریا لە تاران بە مژاری خەبات لە دژی تیرۆریزم وتی: ئێران لە سەر داوای فەرمی دەوڵەتی سوریا یارمەتی دان بە گەل و دەوڵەتی سوریا بە ئەرکی خۆی دەزانێ.
سەردار دێهقان بە پێداگری لەسەر ورەی پۆڵایین و بە بڕشتی ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە وڵاتانی قوربانیی تیرۆریزم و درێژەی یارمەتی هەمە لایەنە لەوان، ڕاوێژی سەربازی،یارمەتی گەیاندن و یارمەتیە مرۆڤ دۆستانەکانی دیکە بۆ گەلی سوریا وتی: ئەو کارانە بۆ مسۆگەر کردنی ئاشتی ، سەقام و ئاسایشی ناوچەکەیە.
وەزیری بەرگریی سوریاش لەو دیدارە دا بە ئاماژە بە پشتیوانییەکانی ئەمریکا،تورکیا و هەندێک وڵاتی کەنداوی فارس لە تیرۆریزم وتی: ئەوانەی لافی برایەتی لەگەڵ سوریا لێ دەدەن بە پشتیوانی ئاشکرا و نهێنی لە تیرۆریستان ئەوپەڕی جینایەتیان دەرحەق بە گەلی سوریا کرد.
سوپاسالار فەهەد جاسم ئەلفەریج وتیشی: دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی سوریا مکوڕن بە یارمەتی وڵاتانی دۆست ئەو وڵاتە لە چنگی تاوانکاران و تیرۆریستان رزگار بکەن.