به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەماڵ قلیچدار ئۆغلۆ ڕێبەری پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕوژی دووشەممە لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی : ئەحمەد داوود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەنیازی داکۆکی کردن لە بەرژەوەندییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆمارە نەک بەرژەوەندیی نیشتمانی ئەم وڵاتە .
هێزی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بنکەی پارتی یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سووریا لە ناوچەی عەزاز و مەنغ لەباکووری سووریایان داوەتەبەر پەلاماری تۆپخانەیی و خومپارەیی .
تورکیا نیگەرانی هێزمەندی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیایە.
ئەحمەد داوود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا شەممەی ڕابردوو وتبووی ئەم وڵاتە سەبارەت بە گرتنەبەری تەگبیرگەلێک بەدژی هەرچەشنە هەڕەشەیەک لە خاکی سووریاوە بە گومان نابێت هەر ئەو جۆرەی کە لەبەرامبەر هەڕەشەکان لەخاکی ئێراقەوە گومانی نەبوو.