١٥ شوبات ٢٠١٦ - ٢٣:٥٧
سووریا: ئیدیعای ئەمریکا سەبارەت بەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بێ بنەمایە

ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکی سووریا ، ئیدیعای ئەمریکا سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ڕەت کراوە زانی .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەسینە شەعبان، ڕاوێژکاری سیاسی و هەواڵگریی سەرۆکی سووریا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئیدیعای ئەمریکا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕایگەیاند : هاوپەیمانی بەناو دژە تیرۆریزم بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا هیچکات تیرۆریستانی نەداوەتە بەر پەلامار و پێشی بە قاچاخ کرانی چەکەمەنی بۆ ئەوان نەگرتووە.

بەسیە شەعبان وتیشی:تەنیا ئەو کەسانەی کە بەڕاستی لەسووریا و ئێراق بەرەنگاری تیرۆریستان دەبنەوە، سوپای سووریا و هێزی موقاومەی حیزبوڵڵای لوبنان و ڕووسیایە.

ڕاوێژکاری سیاسی و هەواڵگریی سەرۆکی سووریا هەروەهاسەبارەت بە وتووێژەکانی ئەم دواییە لە ژنێڤ و ڕێگەکانی سەرکەوتووانەی بەسەرنجدان بە کارشکێنیی پەیتاپەیتای لایەنگرانی تاقمەکانی تیرۆریستی بەتایبەتی عەرەبستان، پێداگری کرد : نیازی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا تەنیا پرسی بنەڕەتی و پێویست لە وتووێژەکانی سووری - سووریه بەڵام ئێستا پێوەرەکانی دووفاقی و پڕۆپاگەندەی میدیایی بۆبەلاڕێ دا بردنی بیروڕای گشتی لە ڕاستییەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ئارادایە.

"بەسینە شەعبان " وتیشی: ئەو نەیارانەی کە لەلایەن ئالی سەعوودەوە داکوکییان لێ دەکرێت و لە نێویان دا تاقمی تیرۆریستی جەیشولئیسلام و ئەحراری شامن تەنیا فەرمانی عەرەبستان جێ بەجێ دەکەن.