٧ شوبات ٢٠١٦ - ٢٠:٠٧
وتووێژەکانی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ئێران و ئورووپا ؛ سبەینێ لە تاران

جێگرانی ئورووپا و ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : خولی نوێ وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئورووپا بە سەردێڕی " وتووێژەکانی ئاستی باڵا " سبەینێ دووشەمە لە تاران دەس پێی دەکات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ؛ مەجید تەخت ڕەوانچی سەرۆکی شاندی وتووێژکاریی ئێران لە گەڵ یەکێتیی ئورووپا ڕۆژی یەکشەممە وتیشی : شاندی ئورووپایی بە سەرپەرەشتی خانمی هێلگا ئیشمید جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەەروەیی یەکێتیی ئورووپا بۆ دەسپێکی خولی نوێ وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئورووپا سەردانی تاران دەکات و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : ئەو وتووێژە دوو ڕۆژە و لە ئاستی جێگران دایە و شاندەکانی دوو لایەن کارناسانێک لە بوارە جۆراوجۆرەکان لە خۆ دەگرێت . جێگزی وەزیری دەره‌وەی ئێران وتی : لەو وتووێژانە کە هەر شەش مانگ جارێک لە تاران و بڕوکسێل ئەنجام ئەدرێت پرسگەلێکی جۆراوجور لە بواری پەیوەندیەکانی دوو لایەنەی ئێران و یەکێتیی ئورووپا لە وان لە وباری وزە بازەرگانی هاوکاریەکانی دارایی و بانکیی ژینگە و خەبات بە دژی مادە سڕکەرەکان باسی لەسەر دەکرێ . تەخت ڕەوانچی وتیشی لێکدانەوەی پرسە ناوچەییەکان هەر وەک خەبات بە دژی تێرۆڕیزم و توند ڕۆیی کە هەم وڵاتانی ناوچە لەو دیاردەیە خەسار دەبینن و هەم یەکێتیی ئورووپا ئێستاکە تووشی بوونە لە فەرمانی کاریی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئورووپا دایە . سەرۆکی شاندی وتووێژکاری ئێران و یەکێتی ئورووپا قەیرانە ناوچەییەکان لە وان لە ئێراق سووریا و یەمەن و بڕێکی دیکە لە ناوچەکانی شەڕ لێدراو لە تەوەرەکانی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئورووپا ی ڕاگەیاند . جێگری ئورووپا و ئەمریکایی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند سەید عەباسی عێراقچی سەرۆکی ئەرکانی پێو شوێن گرتنی جێ بەجێ کرانی بەرنامەی بەرجامیش لەو وتووێژانەدا ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجام لە گەڵ شاندیی ئورووپایی لێک ئەداتەوە .