٣ شوبات ٢٠١٦ - ١٤:٣٤

چین بۆ دووهەم جار لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە تەواوی داکۆکی دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، گونگ شیاشونگ نوێنەری تایبەتی چین لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی : ئێمە ناتوانین دادخوازی و ماف خوازی خەڵکی فەلەستین لەبەرچاو نەگرین.

ئەم قسانە لەحاڵێکدا دەکرێت کە کەمتر لە مانگێک بەر لەمە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری گەلی چین پێداگری کرد بوو : ئەم وڵاتە لە دامەزرانی فەلەستینی سەربەخۆ داکۆکی دەکات.

نێردراو و نوێنەری تایبەتی چین لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ئاماژەدان بەمەی کە وەرزێکی نوێ لە پێوەندیی دوو وڵات کراوەتەوە وتیشی :لەمەوبەدوا بە ڕوونی ئەم هەڵوێستە ڕادەگەیەندرێت و چین دەورێکی چالاکتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەگێڕێ.

ناوبراو کە لە کۆبوونەوەیەک دا لە کەرتی ڕۆژاوایی بەشداری کرد بوو جارێکی تر پێداگری کرد : وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی بەیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی و بەگوێرەی سنوورەکانی 1967 دەبێ چێ بکرێت .