به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت (ع) ـ ابنا ـ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، تارانی به‌ره‌و ڕۆمی پێته‌ختی ئیتالیا جێهێشت هه‌تا پاش جێ به‌جێ کرانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش، خولی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئوروپا له‌و وڵاته‌وه، ده‌س پێ بکات.
حه‌سه‌ن روحانی که بڕیاره پاش ئیتالیا بۆ سه‌ردانێکی فه‌رمیی، به‌ره‌و فه‌ڕانسه ڕێ بکه‌وێ، به‌ر له جێهێشتنی تاران، ڕایگه‌یاند که له‌و گه‌شته‌دا، سه‌نه‌دی پلانی ڕێگای نێوان ماوه‌و درێژماوه‌ی هاوکارییه‌کانی تاران له‌گه‌ڵ ئیتالیا‌و فه‌ڕانسه لێک ده‌درێته‌وه‌و ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
گه‌شتی ئوروپایی سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیار بوو 14ی نۆڤمبه‌ری ڕابردوو ئه‌نجام بگرێ به‌ڵام په‌لاماره تیرۆریستییه‌کانی پاریس و ڕاگه‌یێندرانی باری نائاسایی له‌و وڵاته، سه‌فه‌ری روحانی دواخست هه‌تا له یه‌که‌م ڕۆژانی پاش جێ به‌جێ کرانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش و هه‌ڵوه‌شانەوەی گه‌مارۆ سه‌پێندراوه‌کانی ڕۆژاوا به‌سه‌ر ئێران‌دا، ئیتالیا‌و فه‌ڕانسه، میوانداری شاندی باڵای سیاسی و ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران بن.
له دوو ساڵی رابردوودا‌و پاش ته‌بایی به‌رایی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ناڤۆکی و هه‌ڵوه‌شاندندنەوەی گه‌مارۆکان، شانده مه‌زن و چه‌ند سه‌ت که‌سییه‌کانی وڵاتانی جۆربه‌جۆر به‌تایبه‌ت یه‌کێتی ئوروپا به‌ره‌و ئێران وه‌ڕێ که‌وتن هه‌تا بۆ سه‌رده‌مانێکی نوێی هاوکاری و په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌یی ڕابگه‌یێنن.
ئیتالیا له‌وێنه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه که ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می بایکۆت و گه‌مارۆکانیشدا به‌شێک له په‌یوه‌ندیی بازرگانی وئابووریی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پاراستبوو. له‌و ڕووه‌وه، حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی ئه‌رێنی و قووڵی هاوکاری و په‌یوه‌ندیی دوو وڵات، ئیتالیای وه‌ک یه‌که‌م وڵاتی ئامانجی گه‌شته ئوروپاییه‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه.
بڕیاره سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ئاماده‌بوون له دانیشتنێکی ئابووری ، له‌گه‌ڵ زیاتر له500 که‌س له کارخولقێنەکان، سه‌رمایه‌گوزاران و خاوه‌نانی پیشه‌سازییه مه‌زنه‌کانی ئیتالیا دیدار بکات.
دیدار له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس له ڤاتیکانیش یه‌کێکی دیکه له به‌رنامه‌کانی رۆحانی له‌و سه‌فه‌ره‌یه.
به‌سه‌رنجدانی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌و ده‌وری کارتێکه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چاره‌سه‌ریی پرس و قه‌یرانی وڵاتانی ناوچه، ڕاوێژ‌و وتووێژ له‌وباره، له گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌کانی دانوستان و وتووێژه‌کانی ڕوحانی له ڕۆم و پاریسه.
سێرجۆ ماتارلا سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا، ده‌ور و ڕۆڵی ئێرانی نه‌ک هه‌ر له هاوسه‌نگیی ناوچه‌دا، به‌ڵکوو له هاریکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشدا ، به‌یه‌کجار گرینگ لێک ده‌داته‌وه‌و ده‌س پێ بوونی سه‌فه‌ری ئوروپایی ڕوحانی له رۆم به‌نیشانه‌ی دۆستایه‌تییه‌کی مه‌زن و نێزیکی نێوان دوو وڵات و دوو نه‌ته‌وه‌ی ده‌زانێ.
ماتارلا له وتووێژێکی له‌سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ری روحانی بۆ ڕۆم، به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌شی به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ ئاشتی و سه‌قامی ناوچه‌کەو جیهان زانی و به‌ئاماژه به بواره جیاجیاکانی هاوکاری له سه‌رده‌می پاش لابران و نه‌مانی گه‌مارۆکان، وتی: په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان ئێران و ئیتالیا به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی به‌دیهاتووی ئێستا، ده‌توانێ په‌ره‌بسێنێ.
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش که له دوو ساڵی ڕابردوودا، دامه‌زراندنی هاریکاری ئه‌رێنی و شیاو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی جیهانی پێوشوێن گرتووه، به‌ر له سه‌فه‌ر بۆ ئوروپا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌کێتی ئوروپای له سیاسه‌ته‌کانی تاران ناوبرد‌و جه‌ختی کرد که ده‌بێ له که‌شی دوای به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش، بۆ گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی وڵات و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار سوود وه‌ربگیردرێ و سه‌فه‌ر بۆ ئیتالیا‌و فه‌ڕانسه به‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌گرێت.
به‌قسه‌ی ڕوحانی، ته‌بایی له‌باره‌ی هاوکارییه بیمه‌ییه‌کان، ڕاکێشانی ته‌کنۆلۆژیای نوێ، هاوکاری له‌بواری جیاجیای پیشه‌سازی، زانکۆیی، کشت وکاڵ، گه‌شتیاری و که‌ره‌سته‌و ئامێره پزشکی و ژینگه‌ییه‌کان وئیمزاکرانی چه‌ند سه‌نه‌د له‌بواری ئابووریدا بۆ وێنه، گواستنه‌وه‌و نوێکردنه‌وه‌ی که‌رتی فڕۆکه‌وانی، ئاسنه‌ڕێ و ئۆتۆمبیل ، له به‌رنامه‌کانی سه‌فه‌ری ئوروپایی شاندی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٥
News ID: 731961
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، تارانی به‌ره‌و ڕۆمی پێته‌ختی ئیتالیا جێهێشت هه‌تا پاش جێ به‌جێ کرانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش، خولی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئوروپا له‌و وڵاته‌وه، ده‌س پێ بکات.