١٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٦
Source: Mehrnews
دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە چ ڕوو دەدات

سونر جاگوپتای پێی وایە کە تورکیا لە باتی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە خاڵگەلێکی بۆ ئەندامان و دیگەی گرووپە کوردیەکان لەبەرچاو گرتووە و دۆخەکە گۆڕانی بە سەردا دێت.

، سونر جاگوپتای شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە توێژینگەی واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە شرۆڤەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردەوە، هەندێک خاڵی جێگای سەرەنجی لە شرۆڤەی کۆتایی چالاکی چەکدارانەی پەکەکە هێناوەتە ئاراوە.

پەکەکە بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی خۆی، کۆتایی هێنا بە چەندین دەیە شەڕی چەکداری خۆی لە دژی دەوڵەتی تورکیا. بەڵام ئایا ئەو بڕیارە ڕێگا بۆ ئاشتی سەقامگیر هەموار دەکاتەوە؟ بە وتەی سونر چاگاپتای، کارناسی باڵای توێژینگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، وەڵامەکە لە زۆربەی بوارەکاندا ئەرێنییە ، بەڵام کێشەگەلێکیشی هەر دەبێت. خاڵە بەرچاوەکانی سونر چاگاپتای:
1.عەبدوڵڵا ئۆجالان، بنیاتنەری بەساڵاچووی پەکەکە کە ئێستا 26 ساڵە کە لە زیندانە، بە پێی ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بڕیارە بگوازرێتەوە بۆ زیندان لە ماڵەوە لە کەنارەکانی ڕیویرای تورکیا. ئەو بڕیارە نیشانەیەکی نمانەیی لە کۆتایی فەرمی پێکدادانە.

2.پارتی دیمۆکراسی گەلان ، دەم پارتی، کە نوێنەری سەرەکی ڕەوتی سیاسی کوردەکان لە تورکیایە، شارەوانەکانی دێنەوە سەر کار کە پێشتر لەلایەن ئەردۆغانەوە وەلا نرابوون. هەروەها، ئەو پارتە لەگەڵ پێشوازی زیاتر لەلایەن دەوڵەتەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە؛ ئەگەرچی بەشگەلێک لە ئەو پارتە کە یەکمایەتی دەدەنە " دیمۆکراسی پێش لە بەدی هاتنی مافی ئێتنیکی"، لەوانەیە پەراوێز بخرێن.

3.هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە یەپەگە کۆڵەکەیەتی و پێوەندی نزیکی لەگەڵ پەکەکە هەیە، بڕیارە لە پێکهاتەی سیاسی سووریا پێگەیەکی هەبێت. پارتێکی کوردی نوێ کە بڕیارە جێگرەوەی یەپەگە لە کەشی سیاسی سووریا بێت، لە هەڵبژاردنە خۆجەییەکان بەشداری دەکات، هاوشێوەی ڕۆڵی دەم پارتی لە تورکیا. سەرەڕای ئەوە، هەندێک هێزی توندڕەوی سەر بە ڕێبەرایەتی پەکەکە لە قەندیل ، ڕەوتەکە هێواشتر دەکاتەوە.

4.هێزە مەیدانییەکانی پەکەکە کە لە ساڵانی دواییدا لەلایەن تورکیاوە هێرشی درۆنیان کراوەتە سەر و بەرەو قووڵاییەکانی خاکی عێراق ڕاو نراون، لەگەڵ پێشنیارەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرەوڕوو دەبنەوە:"یان درێژە بدەن و بکوژرێن، یان چەک دابنێن و ژیانی ئاسایی بکەن"، چاوەڕوانی دەکرێت ڕێژەیەکی زۆر لە ئەو هێزانە ئەو پێشنیارە قبووڵ بکەن.

5.ڕێبەریی پەکەکە لە قەندیل لاوازترین بەشی ئەو ڕەوتەیە. ئەو گرووپە کە لە دەیەکانی 1970 لەگەڵ تورکیا لە پێکدادان بووە، لەوانەیە بخرێنە بەر لێبوردنێکەوە و بە شێوەیەک دوور بخرێنەوە، شتێک وەکوو قبووڵ کردنی شکست. لەوانەیە هەندێک لە ئەندامانی ئەو ئاڵقە ڕێبەرایەتییە، بە ڕواڵەت پاڵپشتی بکەن لە هزر و بیر و فەرمانەکەی ئۆجالان بەڵام هەر درێژە دەدەنە شەڕ کردن.

6. لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەگەری پێکهێنانی لقێکی توندڕەو لە ژیر ناوی "پەکەکەی ڕاستەقینە" پێک بێت ، بریتی لە هەندێک هێز لە قەندیل و هەندێک ئەندامی یەپەگە کە دژی ئاشتین؛ گرووپێکی هاوبشێوەی «IRA ڕاستەقینە» دوای ڕێککەوتننامەی ئاشتی ئیرلەندی باکووری. بەم حاڵەوە ئەنقەرە پێی وایە کە توانی کۆنترۆڵی ئەو گرووپە بچووکەی هەیە.

7. کێشەی سەرەکی ئەمریکا، جودا کردنەوەی هێزە توندڕەوەکان لە قەندیل و یەپەگە لە بەشەکانی دیکەیە، بە بێ ئەوەی کە خەسار لە پێوەندیی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بدرێت. ڕێنوێنی ئەو ڕێگایە، لسیتی خۆڵەمێشی تورکیایە کە ناوی گرووپەکانی هاوپەیوەند بە تیرۆریزمی تێدا هاتووە. لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەو ڕێگایە، ئەنجامەکە دەتوانێت تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا، سەقامگیری لە سووریا و پێشکەوتن لە بەرەنگار بوونەوەی داعش بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha