٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:١٠
Source: Mehrnews
بریتانیا چەند هاووڵاتی ئێرانی دەستبەسەر کرد

پۆلیسی بەریتانیا دیسانەوە چەند هاووڵاتییەکی دیکەی ئێرانی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیر کرد.

بە پشتبەستن بە ئەلجەزیرە، پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سێ هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنێکی نوێدا دەستبەسەر کراون.

پۆلیسی لەندەن جەختی لەوە کردەوە کە دەستگیرکردنەکان پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی شەممەوە نییە.

پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا ڕۆژی شەممە بە بیانووی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی پێنج کەسی دەستگیر کرد کە چواریان هاووڵاتی ئێرانی بوون.

دەستگیرکردنەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پۆلیسی بەریتانیا لە ڕۆژئاوای لەندەن، مانچستەر، ڕۆچدەیل و ستۆکپۆرت ئەنجامدراون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، ئەوانەی دەستگیرکراون پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ لە شاری سویندۆن، پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە ڕۆژئاوای لەندەن، پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ لە ستۆکپۆرت، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە شاری ڕۆچدەیل و پیاوێکی دیکە لە شاری مانچستەرە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha