بەشی سیاسی: مووشەکی بالستیکیی "قاسم بەسیر" کە لە 28ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا دوا تاقیکاریی ئۆپەراسیۆنیی سەرکەوتووانە تێپەڕاند، ڕۆژی ڕابردوو (یەکشەممە/ 14ی گوڵان) هەواڵی ڕوونوێنیی بە ئامادەبوونی وەرزیری بەرگریی ئێران بڵاو بۆوە.
قاسم بەسیر نموونەی گەشەدراوەی مووشەکی "شەهید حاج قاسم" بە سووتەمەنیی وشک و بەستوو و بڕەوی لانیکەم 1200 کیلۆمەترییە کە توانای ڕێنوێنیی تیشکی و سەرووسوور (Infrared Imaging Guidance) بۆ خاڵپێکانی وردبینانە بەبێ پێویستی بە GPSلە فازی کۆتایی، خۆڕاگریی باڵا لە بەرامبەر شەڕی ئەلەکترۆنی و بەزاندنی سیستەمگەلی دژە مووشەکیی وەک تاد (THAAD) و پاتریۆت (ئەمئایئێم- 104) هەیە. هەروەها ئەم مووشەکە خاوەن سەرجەنگیی نزیکەی 500 کیلۆگرامی بە وردبینیی خاڵپێکانی باڵایە و بۆ ئامانجپێکان لە کەشی ئاڵۆزی بێ پێویستی GPS داڕێژراوە.
قاوغی کەربۆنفایبێری، توانستی باڵای مانۆر و توانای دۆزینەوە و تێهەڵچوونی ئامانجێکی دیار لە نێوان چەندین ئامانجی تر لە تایبەمەندییە بەرچاوەکانی ئەم مووشەکەیە و ئەمە نیشاندەری پێشکەوتی بەرچاوی ئێران لە بواری پەدافەند و هێزی بەرگری لە ئاستی ناوچەدایە.
باڕستا و ڕەهەندەکانی ئەم مووشەکە وەک مووشەکی "شەهید حاج قاسم"، نزیکەی 7 تۆن و درێژایی 11 مەترییە و خاوەن قاوغێکی دژەرادار و داڕشتەیەکی ئایرۆدینامیکیی تۆکمەکراوەیە کە هەلی بەزاندنی سیستمە دژە مووشەکی و بەرگرییەکانی بۆ دەڕەخسێنێت.
لە هەمان کاتدا سووتەمەنیی وشک و بەستووی ئەم مووشەکە، دەبێتە هۆی ئامادەکردن و تەقاندنەوەی بە بێ پێویستی بە قۆناغە دوورودرێژەکانی سووتەمەنیگرتنی تەراوی لە خێرای لە کورتترین کاتی مومکیندا.
لە لایەکی دیکەوە، سازگاربوونی "قاسم بەسیر" لەگەڵ لانچێرگەلی بزۆک و پاوەجێ لە دامەزراوەی ژێرئاستی، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهاتنی ئۆپەراسیۆنی لە مەیدانی شەڕی بەدواوەیە.
بە چەشنێک کە ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە ڕۆژی ڕوونوێنیی ئەم مووشەکەدا ڕایگەیاند: "قاسم بەسیر" دوای ئەزموونی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنیی ڕاستی 1 و 2 و تۆکمەی خالە لاوازەکان، بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە.
وەزیری بەرگری بە ئاماژە بە لێهاتووییەکانی ئەم مووشەکە لە بابەتی ڕێنوێنی و مانۆری تێپەڕین لە توێژە پەدافەندییەکان و خۆڕاگر لە بەرامبەر لەمپەرە ئەلەکترۆنییەکان، ڕاشیگەیاند: ئەم مووشەکە لە تاقیکارییەکاندا لە کەشێکی گرژی ئەلەکترۆنیدا هەڵسەنگێندرا و هیچ کاریگەرییەکی بە سەریەوە نەبوو.
سەرتیپ نەسیرزادە جەختی لەوەش کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەن چەکەمەنیگەلێکی زۆرە کە تا ئێستا کەڵکیان لێ وەرنەگیراوە و هاوکات خاوەن خەزێنەگەلێکی بەرفراوانی لە شارە مووشەکییەکانیەتی، کە لە ئەگەری شەڕێکی داسەپاوەدا، خێرا و بێ تێبینی، لە دژی ئامانجەکانی دوژمنی بەکار دێنێت.
Your Comment