٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:١٢
Source: Mehrnews
نتانیاهۆ لە ترامپ بێ هیوایە

ڕۆژنامەیەکی عێبری زمان لە ناڕەزایەتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیسبەت بە کردەوەی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەواڵی دا.

 ڕۆژنامەی ئیسرایل هایوم ڕاپۆرتی دا کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لە پشت دەرکە داخراوەکان نیسبەت بە کردەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەمبەر ئێران بێ هیوایی دەربڕیوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نتانیاهۆ لەلای نزیکەکانی خۆی سکاڵای لە کردەوەی ترامپ کردووە و وتوویە: ناوبراو لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا دەڵێت کە هەموو شوتێک لە بارەی ئێران و سووریاوە باشە بەڵام لە کردەوەی لەگەڵ قسەکانیدا یەک ناگرێتەوە.

ناوبراو نیسبەت بە پاڵپشتیەکانی ترامپ لە ئەردۆغان سەبارەت بە سووریا نیگەرانی توندی دەربڕی.

نتانیاهۆ هەروەها نیسبەت بە بڕیاری ترامپ لەسەر دانوستان لەگەڵ ئێران و پێدانی خاڵ بە تاران ڕازی نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha