کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: ئەو یەکێتیە پشتیوانی لە دیپلۆماسی لە پرسی ئەتۆمی ئێران دەکات.
کاڵاس لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی: لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەم کردووە بۆ جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ دیپلۆماسی لە پرسی ئەتۆمی ئێران و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا.
ناوبراو جارێکی دیکە پاگەندەی بێ بەڵگەی یەکێتیی ئەورووپای دووپاتکردەوە کە ئێران پاڵپشتی سەربازی بۆ ڕووسیا دەکات .
دەشڵێت: داوام لە ئێران کرد پاڵپشتی سەربازیی ڕووسیا ڕابگرێت و نیگەرانییەکانیشم سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئەوروپی دەستبەسەرکراو وروژاند.
جەختیشی کرد: پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ئێران لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێشچوونە.
لێدوانەکانی کاڵاس سەبارەت بە پشتیوانی لە دیپلۆماسی لە پرسی ناڤۆکی ئێران لە کاتێکدایە کە دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتۆن سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە
Your Comment