٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٧
Source: Mehrnews
سەرچاوەیەکی ئێرانی بە ڕاشاتوودەی: شەڕێکی دیکەی ئیسرائیل، دواشەڕی دەبێت

ڕاشاتوودەی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئێرانی لە تاران، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری تەشەنەی دووبارەی شەڕ لەگەڵ تلاڤیڤ، "ئێران ئەو شەڕە دەکاتە دواشەڕی ئیسرایل".

کەناڵی ڕاشاتوودەی بە ئاماژە بە شەڕی سەپاوەی 12 ڕۆژەی تاران و تلاڤیڤ، لە زمانی سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە هوشداری دا کە لە ئەگەری هەڵگیرساندنەوە و تەشەنەدان بە شەڕ و ناکۆکییەکان، "ئێران ئەو شەڕە دەکاتە دواشەڕی ئیسرایل".

ئەو سەرچاوە ئێرانییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتیشی کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژە، "ئێران خاڵی لاوازی ڕژیمی زایۆنی" دۆزیوەتەوە و "کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا دەیان هەزار مووشەکی بەرەی نوێی هەیە" و لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ "ڕۆژانە لانی‌کەم سەدان مووشەک بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژێت".

Your Comment

You are replying to: .
captcha