حەسەن هانیزادە کارناسی پرسەکانی ناوچە لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ئاماژە بە وەرچەرخانێک لە پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا و ڕەخسانی هەلێکی گونجاو بۆ دەسپێکی هاوکاریی سازێنەری نێوان ئێران و عێراق لە بوارگەلی سیاسی، ئابووری و بەتایبەت ئەمنی، وتی: بەداخەوە بۆشایی پێکهاتەییەکان لە بواری ئەمنی عێراق، بە تایبەت لە باکووری ئەو وڵاتە، ڕێخۆشکەر بووە بۆ سەرهەڵدان و سەقامگیربوونی بنکەگەلی گرووپە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان.
ناوبراو بە پشتبەستن بە زانیارییە و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، وتیشی: لە ماوەت 22 ساڵی ڕابردوو، لانیکەم هەشت بنکەی سەربازیی سەر بەو گرووپە تیرۆریستییانە لە هەرێمی کوردستان و لە نزیکیی سنوورەکانی ئێران پەلیان داکوتاوە و لەو ماوەیەدا، بەردەوام هێرشی تیرۆریستییان کردۆتە سەر پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان و کرماشان و ئاسایشی ناوچەیان تێک داوە.
هانیزادە وێڕای ئاماژە بە داشداریی دەزگا هەواڵگرییەکانی مووساد و سیا لە ڕاهێنانی ئەو گرووپگەلە، جەختی کرد: لەباری ئەمنییەوە، مەترسیی ئەو گرووپانە تەنیا بە پەلاماردانی فیزیکی نەبەستراوەتەوە و سەرەڕای ئاستەنگنانەوەیان لە بەردەم گەشەی ژێرخانی و ئاوەدانی پارێزگاکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، یەکێک لە جێی مەترسیترین هەڵمەتەکانیان، ناردنی پارازیتی چەواشيکارانە بۆ ڕادارەکانی فرۆکەی موسافیربەری لە ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانە کە دەتوانێ کارەساتی مرۆیی بەدواوە بێت.
ئەم کارناسەی پرسەکانی ناوچە لە درێژەدا باسی لە هەوڵی بەردەوام و هەستیارانەی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییانە کرد و ڕایگەیاند: تاران لەوبارەیەوە بەردەوام هوشداری داوەتە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و هەرێمی کوردستان کە بەداخەوە بە هۆی بەهەنانەدانی لایەنی عێراقی بەو هوشدارانە، هەندێ جار هێزەکانی ئێرانی ناچار لە بەزاندنی سنوور و پێوشوێنگرتنی تیرۆریستان لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونە و ئەمەش بۆتە هۆی ئاڵۆزی لە ژیانی ڕۆژناەی دانیشتووانی گونەکانی هەرێمی کوردستان.
هانیزادە هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و بەغدا لە ساڵی 1401 لە ئەنجامی پێداگریی بەرامبەر لە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە سنوورییەکان و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و هەستی بەرامبەر، ڕاشیگەیاند: بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، دەوڵەتی عێراق پابەندبووە بە هاوکاریی هەرێمی کوردستان لە بازنەیەکی 6 مانگەدا لە پێناو چەکداماڵینی یەکجاریی گرووپە تیرۆریستییەکان و دوورخستنەوەیان لە سنوورەکانی ئێران هەوڵ بدات.
ناوبراو هاوکات ڕەخنەی لە ڕانەپەڕاندنی دروستی ئەو ڕێککەوتننامە بە تایبەت لە لایەن هەرێمی کوردستان گرت و زیادیشی کرد: تاران ئەگەرچی لیستێک لە تیرۆریستانی چالاکی دزبەری خۆی بۆ پێوشوێنگرتن ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق کردووە، بەڵام باڵی دەرەکی ناهێڵێ ئەو تیرۆریستانە ڕادەستی ئێران بکرێنەوە.
ئەو کارناسە لە کۆتاییدا هوشداری دا کە کەمتەرخەمی لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکان، دەتوانێ پاشهاتی قورسی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، ترانزیتی کاڵا و ئاسایشی سنووری بەدواوە بێت.
Your Comment